سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

لاوێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا

تەقیەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان لە لاوێكی تەمەن 20 ساَەی كوردی خەڵكی شاری سەقز، مەرگی ئەو لاوەی لێكەوتوە.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، “ئەبوبەكر” كوڕی ئیبراهیم رۆژی پێنجشەممە 20ی مانگی خاكەلێوە لە جادەی نێوان سەقز_دیواندەرە بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەكانی پاسگاكەوە ئەو گوللەیەك بەر سەری كەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

هەندێ لە راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە هێزە ئینتزامییەكان شۆفیری ئۆتۆمبیلەكە گوێ بە بڕیاری راوەستان نەداوە، بەڵام ئەو كەسانەی كە لەگەڵ لاوە كوژراوەكە بوون وەكوو شایەتحاڵ ئەو ئیدعایەیان رەت كردووەتەوە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئەو مەئمورەی كە تەقەی كردووە، كەسێك بە ناوی “سەروان رەحمانی” بەرپرسی پاسگای ئێرانشا بووە، بەڵام دوای ئەو رووداوە تەنانەت دەستگیر و لێپرسینەوەشی لێ نەكراوە.

جێگای باسە، تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكان لە هاوڵاتییان كورد لە سەر جادەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بە بیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی كوشتنی هاوڵاتییان دێتە ئەژمار و لە زۆربەی حاڵەتەكانیشدا دەردەكەوێت كە ئەو هاوڵاتییانە هیچ چەشنە كەلوپەلێكی قاچاخیان پێ نەبووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.