چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لانیكەم 10 خوێندكاری كورد بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكرا

لانیكەم 10 خوێندكاری زانكۆی رازیی كرماشان و زانكۆی پەیام نووری جوانڕۆ لە لایەن ئیداەری بەدواداچوونی ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەو شارانە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكرا.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ئاكامی ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆی رازیی و خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری جوانڕۆ بە هۆی نیگەرانی لە بوارە جیاجیاكان و ڕەخنەگرتن لە رێكەوتنی ئەتۆمی لە لایەن خوێندكارانی ناڕازیی لانیكەم 10 خوێندكاری ئەو 2 زانكۆیە بانگهێشتی ئیدارەی بەدواداچوونی ستادی خەبەری وەزارەتی ئیتلاعات لەو دوو شارە كران و لێپرسینەوەیان لێكرا.

هەروەها لەو پەیوەندەدا هەندێ لە خوێندكاران كە سەردانی دەفتەری بەدواداچوونی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتیان كردووە و ناونیشان و ناوی ئەو كەسانە لە لایەن حەراسەتی زانكۆوە خراوەتە بەردەستی وەزارەتی ئیتلاعات.

لە لایەكی دیكەوە دەوترێ، هەندێ لە خوێندكارانی ناڕازییش كە لەم دوایانەدا لە ئازموونەكانی كارناسایی باڵا بەشدارییان كردووە، لە لایەن رێكخراوی هەڵسەنگاندنەوە (سنجش) بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ كراوە.

پاش رێكەوتنی هەستەیی ئێران و وڵاتانی 5+1، هەندێ لە گەمارۆ نێودەوڵەتیەكانی سەر ئێران لادەبرێت، بەڵام ئەم خوێندكارانە چەند رۆژ پێش ئێستا سەڵای ناڕەزاییان بەرز كردبووەوە، كە وێڕای لابردنی هەندێ لە گەمارۆكان، هێشتاكە گرانی و هەڵاوسان تەنگی بە خەڵك هەڵچنیەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.