پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

موفتی عەرەبستان: خواردنی گۆشتی ژنان بۆ پیاوان حەڵاڵە

موفتیەكی دیاری عەرەبستیانی بە دەركردنی فتوایەكی سەیر و سەمەرە هەرای نایەوە و ئەمجارەیان گۆشتی ژنی بۆ پیاوەكەی حەڵاڵ كرد.

شێخ عەبدولعەزیز ئال شێخ موفتی دیاری عەرەبستانی رایگەیاند: ئەگەر پیاوێك برسێتی تەنگی پێهەڵچنی و مەترسی لە سەر ژیانی دروست بوو بۆی هەیە گۆشتی ژنەكەی بخوات.

باسی لەوەشكردووە، پیاوەكە دەتوانێت بۆ تێركردنی سكی تەنها یەكێك لە ئەندامانی جەستەی ژنەكەی بخوات، بەڵام ئەگەر برسێتیەكە زۆری درێژەكێشا دەتوانێت هەموو گۆشتی ژنەكەی بخوات.

ئەو موفتیە عەرەبستانیە جەختی لەوەشكردۆتەوە، فتواكەی بەڵگەیە لە سەر لەخۆبوردەیی و گوێڕایەڵی ژن بۆ هاوسەرەكەی و خواستی بۆ ئەوەی ببنە گیانێك لە یەك لەجەستەدا.

ئەو فتوایە هەرایەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا ناوەتەوە و زۆریەك لە بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانە نوسیویانە بەو فتوا سەیر و سەمەرەیە تووشی شۆكێكی گەورەی كردووین.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.