پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

داعش شاری مێژووی “نەمرود”ی بە تەواوەتی خاپوور كرد + ڤیدیۆ

گروپی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاوكردەوە كە تێیدا چەكدارانی ئەم گروپە شاری مێژووی نەمرود دەتەقێننەوە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە راپۆرتەكانی مانگی مارسی ئەمساڵ پشتڕاست دەكەنەوە كە چەكدارانی داعش هەموو ئاسەوارەكانی شاری مێژووی نەمردویان وێران كردوە.

دیمەنەكانی ئەم گرتە ڤیدیۆییە نیشانی دەدات كە داعش بە شۆفڵ‌و مادەی تەقینەوە بۆ خاپوركردنی پاشماوەكانی ئەم شارە كەڵكی وەرگرتووە.
داعش پەیكەرەكان‌و شوێنەوارە مێژوویەكان بە بت پەرستی دەزانێت.

شاری مێژووی نەمرود لەسەدەی 13ی پێش زایین‌و لەسەر رووباری دیجلە بەدووری 30 كیلۆمەتری باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ دروستكراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.