سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

3 بەندكراوی سیاسی كورد بە ئێعدام مەحكوم كران

3 چالاكی بەندكراوی كورد لە لایەن دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لە رێگای ئەنجامدانی تەقینەوە و ئەندامەتی لە “كۆمەڵە” بە ئێعدام مەحكوم كران.

بە پێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی كوردستان، “سابیر شێخ عەبدوڵڵا” خوێندكاری كارناسیی باڵای زانكۆی عەلامە تەباتەبایی تاران، “حسێنی عوسمانی و دیاكۆ رەسووڵی” رۆژی سێشەممە 18ی مانگی خاكەلێوە لە لایەن جێبەجێ كردنی حوكمەكانی زیندانی ناوەندیی ورمێ بانگهێشت و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوە لە لایەن لقی یەكی دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە سەرۆكایەتی قازیی “ئەحمەد جوادی كیا” بە فەرمی حوكمەكەیان پێ راگەیەندرا، بەڵام حسێن عوسمانی لە واژۆكردنی بەڵگەنامەی حوكمەكەی خۆی بوارد.

ئەو سەرچاوەیە سەبارەت بە دەستگیركردنی ئەو 3 زیندانیە سیاسیە كوردە دەڵێ، رۆژی 12ی مانگی رەشەممەی ساڵی 92ی هەتاویی حسێن عوسمانی هاوڕێ لەگەڵ دیاكۆ رەسووڵ زادە لە ماڵەكەی خۆیان و هەروەها سابیر شێخ عەبدوڵڵا لە رۆژی 24ی رەشەممەی هەمان ساڵ لە شاری مەهاباد دەستگیر و هەر سێكیان رەوانەی گرتووخانەی ئەمنیەتی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری ورمێ كران.

ئەو 3 زیندانیە بە مەبەستی دانپێدانان بە بەشداریی ئەنجامدانی تەقینەوە لە مانگی خەرمانانی ساڵی 89ی هەتاویی لە ژێر گوشار و ئەشكەنجەدا بوون. ئەوان لە 3 مانگی سەرەتای دەستگیركردنیان بە شێوەی بەردەوام لە ژێر ئەشكەنجەی توندی جەستەیی و دەروونیدا بوون تا شوێنێ كە هەر سێكیان مەجبوور بە دانپێدانانی تەلەفیزیۆنی لەوبارەوە بوون، بەڵام دواتر “كۆمەڵە” دەركردنی راگەیەندراوێك وێڕای رەتكردنەوەی ئیدعا و تۆمەتەكانی وەزارەتی ئیتلاعات ئەنجامدانی هەر چەشنە كردەوەیەكی تیرۆریستی مەحكوم كرد.

وەزراەتی ئیتلاعات لە رێكەوتی 28ی گوڵانی ساڵی 93ی هەتاویی بە دەركردنی راگەیەندراوێك باسی لە دەستگیركردنی 3 “ئەنجامدەری تەقینەوە” كرد و ئەمەش لەحاڵێكدا بوو كە 3 ساڵ پێشتر و لە رێكەوتی 4ی رەزبەری ساڵی 89ی هەتاویی “عەبدولڕەسوڵ مەحمودئابادی” فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا باسی لە كوژرانی 30 كەس لە ئەنجامی تەقینەوەیەكدا كردبوو. مەحمودئابادی سەبارەت بە شوناسی ئەندامدەرانی ئەو كردەوەیە بە هەواڵنێریی حكومەتیی فارسی وتبووی: لە یەكەمین ساتەكانی پاش ئەنجامدانی كردنەوەی تیرۆریستی لە شاری مەهاباد بابەتەكە خراوەتە بەر لێكۆڵینەوە و بە هاوكاریی خەڵك زانیاریگەلێكی باش دەستكەوتوون كە بووەتە هۆی لەنێچوونی تۆڕێكی گەورەی تیرۆریستی و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات ئەنجامدەرانی كردەوەی تیرۆریستی شاری مەهاباد دام و دەزگا ئیتلاعاتیەكانی رژیمی زایۆنیستی (موساد) و ئەمریكا (سیا) بوون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە كە لە نزیكەوە شایەتی دۆسیەی ئەو 3 كەسە بووە، لێپرسەرانی وەزارەتی ئیتلاعات سەرەتا بە ئەشكەنجە و پاشان بە هاندان بۆ هاوكاریی، بەڵێنی ئەوەی دابووە ئەو زیندانیانە كە لە ئەگەری وەئەستۆگرتنی ئەو تەقینەوەیە ئازاد دەكرێن بەڵام لە ئەگەری وەئەستۆنەگرتنی، بە دۆسیە سازكردن لە لایەن وەزراەتی ئیتلاعاتەوە بە ئێعدام مەحكوم دەكرێن.

ئاستی ئەو گوشار و ئەشكەنجەگەلە بە رادەیەك بوو كە هەر سیانەكەیان نزیكەی یەك ساڵ لە گرتووخانەی ئەمنیەتیی شاری مەهاباد راگیران و پاشان ناوەڕاستی مانگی رەشەممەی ساڵی 93 گواسترانەوە بۆ دادگای ئینقلابی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد و پاشان بە دەركردنی حوكمێك كە تۆمەتی بەشداریی لە تەقینەوە و ئەندامیەت لە “كۆمەڵە” درایە پاڵیان و رەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ كران.

ئەو 3 كەسە ئیزنی ئەوەیان نەبوو كە پارێزەری خۆیان دیاریی بكەن و لە كۆبوونەوەكانی دادگا حسێن عوسمانی وێڕای رەت كردنەوەی دانپێدانانێ كە لە دۆسیەكەیدا تۆمار كرابوو بە شێوەی فەرمی بە قازیی جەوادكیای راگەیاند كە لە ژێر ئەشكەنجەدا دانپێدانانی ئەنجام داوە و ئاسەوارەكانی ئەشكەنجەی لەسەر جەستەی پیشانی قازییەكە داوە، بەڵام قازیی هیچ بایەخێكی بەو بەرگری كردنانە نەداوە. پاش گواستنەوەی هەر سێ زیندانیەكە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ بە بڕیاری دەفتەری تایبەتی ئیداەری ئیتلاعات لە زیندانی ناوەندیی ورمێ حسێن عوسمانی بۆ بەندی 10 شوێنی زیندانیان تاوانبار لەپەیوەند لەگەڵ مادەهۆشبەرەكان، سابیر شێخ عەبدوڵڵا بۆ بەندی 2 و دیاكۆ رەسووڵ زادە بۆ بەندی لاوان گواسترانەوە و هەر سیانەكەیان لە پەیوەند لەگەڵ راگەیاندنەكان لە ژێر گوشار و هەڕەشەدا بوون.

شەبەكەی نێودەوڵەتی پرێس تیڤی كۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی خەرمانانی ساڵی 93ی هەتاویی دەستی دایە بڵاوكردنەوەی فیلمی دانپێدانانی ئەو 3 زیندانیە سیاسیە كوردە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.