شه‌ممه‌ 19 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / کوردستان (پەڕە 218)

کوردستان

كەیومەرس مەنسووری پێویستی تایبەتیی بە خوێنە

كەیومەرس مەنسووری کوڕی حسەین كە ماوەیەكی زۆرە تووشی نەخۆشیەکی کوشندە بووە، ئێستاكە پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵێك راگەیەندراوە كە ناوبراو تووشی كەمبوونی خوێن هاتووە‌و بە خێرایی پێویستی بە خوێن لە جۆری +o هەیە. شۆخان محەممەد هاوسەری رۆژنامەنووس كەیومەرس مەنسووری رایگەیاندووە، لە شەوی رابردوو كەیومەرس تووشی بەربوونەوەی خوێن بووە‌و ئێستاكە تەندروستیی لە مەترسیدایە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، پزیشكەكان داوای خوێنیان كردووە‌و هاوكات وتیشی، پزیشكەكان رایانگەیاندووە، …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی سێ كرێكاریی ئێرانیی لە هەولێر

لە ئاكامی كەڵك وەرگرتن لە خەڵووز لە ژووری خەوتنەكەیان‌و بۆ خۆگەرمكردنەوەی شوێنی حەوانەوەیان، سێ كرێكاریی ئێرانیی لە شاری هەولێر گیانیان لەدەستدا. وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەدا، شەوی رابردوو سێ كرێكاریی ئێرانیی كە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت لە هەولێر سەرقاڵی كاركردن بوون، بە هۆی بەكارهێنانی خەڵووز بۆ گەرمكردنەوەی ژوورەكەیان‌و لە كاتی خەوتن گیانیان لەدەستداوە. ئەم وتەبێژەی پۆلیسی ئەوەشی راگەیاند، ئەو …

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێنەرانی كوردستانیش لە مەجلیس دەستیان لەكار كێشایەوە

هاوكات لەگەڵ گەڕانەوەی نوێنەرانی دەست لەكار كێشاوی پارێزگای خوزستان بۆ مەجلیس، نوێنەرانی كوردستان لە ناڕەزایەتی بە كەمبوونی بووجەی پارێزگای كوردستان لە گەڵاڵەی بووجەی ساڵی 93 رایانگەیاند دەست لەكار دەكێشنەوە. بە پێی هەواڵێكە لە سایتی ( فرارو ) بڵاوكراوەتەوە، لە نامەی دەست لەكار كێشانەوەی نوێنەرانی كوردستان هاتووە، ئێمە نوێنەرانی كوردستان بە پێی بووجەی پێشنیاركراوی ساڵی 93 كە لە لایەن دەوڵەت رادەستی …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکانی کورد بۆ نێچیرڤان بارزانی: داوای لێبوردن لە گەلەکەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکە

دوای ئه‌وه‌ی مانگێک به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه تێپه‌ڕی، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس‌و که‌سایه‌تیی کورد نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵایان بۆ نێچێرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان/ عێراق نووسی‌و تێیدا داوایان لێکردووه ‘داوای لێبوردن له گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات.’ ماوه‌یه‌ک پێش ئێسته‌و له کاردانه‌وه‌یه‌کی فه‌رمیدا نێچیرڤان بارزانی، خۆپیشانده‌رانی تووڕه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به ‘ئاژاوه‌گێڕ’ ناوبرد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵی ئیسلامی: لەگەڵ چوونی گەنجان نین بۆ سوریاو بەباشی نازانین

کۆمه‌ڵی ئیسلامی دوێنێ له ماڵپه‌ڕی فه‌رمییی خۆیدا ڕاگه‌یاندنێکی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ که تێیدا هاتووه: ‘کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی ئه‌و وڵاته‌دایه به‌شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و پێکهاته‌کانی سوردایا بێت’. سه‌باره‌ت به چوونی گه‌نجانی هه‌رێمی کوردستان بۆ سوریه کۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه: ‘له گه‌ڵی نین‌و به باشی نازانن.’ پێشترو له چه‌ند شوێندا تاوانی ئه‌وه دراوه‌ته پاڵ کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و حزبه …

زۆرتر بخوێنەوە »

لایه‌نه کوردستانیه‌کان له که‌رکوک یه‌ک لیست ده‌بن

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان له که‌رکوک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه‌چوو. سایتى کەناڵى ئاسمانى کەرکوک له‌و پێوه‌ندیه‌دا ڕایگه‌یاند: یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژ پێشترو له ڕێکه‌وتی 2/12 به‌ڕێوه‌چوبو تێیدا نوێنه‌ران بڕیاریاندابوو کۆبوونه‌وه‌ی دواتر له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌دا بگرن که به هۆی تێکچوونی بارودۆخی ئه‌منیه‌تیی که‌رکوک‌ دواکه‌وت بۆ ئه‌مڕۆ. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له مه‌ڵبه‌ندی دووی ی.ن.ک ی که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو، چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان‌ بۆ …

زۆرتر بخوێنەوە »

له زانکۆی سلێمانی دژ به تێرۆری کاوه گه‌رمیانی خۆپیشاندان کرا

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه دژ به تێرۆری ڕۆژامه‌نووسان‌و به تایبه‌ت تێرۆری رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی له زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندن کرا. خۆپیشاندنه‌که له لایه‌ن به‌شی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کانی ئه‌و زانکۆوه ڕێکخرابوو به‌شێک له مامۆستایانی زانکۆیش به‌شداری بوون. کاوه گه‌رمیانی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ‌و په‌یامنێری رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕی ئاوێنه بوو که شه‌وی پێنجشه‌مه ڕێکه‌وتی 05/12/2013 له به‌رده‌م ماڵی باوکی له که‌لار له لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسه‌وه درایه به‌ر …

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندکارانی کچی نموونه‌ی مه‌ریوان، گاز گرتنی

به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو له مه‌ریوانه‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ خوێندکارانی کچی خوێندنگای نموونه‌ی ئه‌و شاره گاز گرتنی. به پێی ئه‌و هه‌واڵه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ خوێندکارانی خوێندنگای نموونه‌ی ده‌وڵه‌تیی کچان له‌ مه‌ریوان له ئاکامی شکانی لوله‌ی گازی ناو ساڵۆنی خوێندنگاکه گاز گرتنی‌و تا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه زۆربه‌یان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه. خوێندنگا نموونه‌کان له هه‌موو شاره‌کاندا له باشترین خوێندنگاکانن‌و کواڵیتییان له شوێنه‌کانی تر به‌رزتره، به‌ڵام …

زۆرتر بخوێنەوە »

له‌سلێمانی یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مافی مرۆڤ به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان، لە رۆژی 7-8/ 12/2013 له‌شاری سلێمانی و له‌هۆڵی ته‌وار یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ژنان بەڕیوەدەبات

زۆرتر بخوێنەوە »

که‌رکوک: شه‌ڕی بێوێنه له‌گه‌ڵ تێرۆریستان

له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه شه‌ڕێکی قورس له نێوان هێرشبه‌ران‌و هێزه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایش له که‌رکوک له ئارادایه. پێکدادانه‌کان دوای ته‌قینه‌وه‌ی ماشینێکی بۆمبڕێژکراو دروست بوو له به‌رده‌م ئاسایشی عێراق له‌و شاره. به گوێره‌ی هه‌واڵنێرییه‌کان تا ئێسته زیاتر له 40 قوربانی له پێکدادانه‌کان له ئارادایه. ده‌وترێت هێزێکی زۆر له پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له ده‌وروبه‌ری قایمه‌قامیه‌تی که‌رکوک که له یه‌ک کیلۆمێتریی شوێنی پێکدادانه‌که‌یه له ئاماده‌باشیدان. تا …

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرهاد پیرباڵ: خۆم دەكەم بە (چێ گیڤارا)ی رۆژهەڵاتی كوردستان

فەرهاد پیرباڵ لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە هەوڵی خۆسوتاندنەكە، دەڵێت لەو بڕیارە پاشگەز بووەتەوە‌و ئەو ئێستا بڕیارێكی دیكەی داوە‌و دەیەوێ ببێتە پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران شەڕ بكات. بڕیار بوو فەرهاد پیرباڵ وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر دەستگیركردنی حەوت چالاكڤانی رۆژئاوای كوردستان لە گرتووخانەی محەتە لە شاری هەولێر، خۆی بسووتێنێ، بەڵام بە هەوڵی كەسە نزیكەكەكانی رێگریی لێ كرا. سەبارەت …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەقز.. هێزەكانی ئیتلاعات لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵیان دەستبەسەر کرد

لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سەقز پاش لێدان‌و بێحورمەتی دەستگیركرا. سەرلە بەیانیی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٠ی سەرماوەز کورش ئەمیری تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و راپێچی شوێنێکی نادیار كرا. بەپێی زانیارییەكان هیزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیركردنی کورش ئەمیریدا، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان سەرچاویان خوێناوی كردوە. ئەمە لەكاتێكدایە كە لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازاد نه‌کران‌و پیرباڵ ئه‌ڵێت خۆم ئه‌سوتێنم

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ فه‌رهاد پیرباڵ چووه به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێرو گرتووخانه‌ی مه‌حه‌ته که شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی 8 چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌و بڕیاریدا ئه‌گه‌ر تا کاتژمێر 3 دوانیوه‌ڕۆ ئازاد نه‌کرێن ئاگر له خۆی به‌رده‌دات، تا ئێسته‌ش که نیوکاتژمێر له 3 لایداوه  چالاکان ئازاد نه‌کراون‌و کۆمه‌ڵێک چالاکی تری ڕۆژهه‌ڵاتی له به‌رده‌م گرتووخانه‌که بۆ پشتگریی له پیرباڵ مانیان گرتووه‌و هێزه‌کانی پۆلیس‌و ئاسایش ده‌وره‌که‌یان گرتووه. شایه‌تحاڵێک به زاگرۆ پۆستی …

زۆرتر بخوێنەوە »

فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ڕه‌شه‌ی خۆسووتاندن ده‌کات

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه  هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ری هه‌ولێری فه‌رهاد پیرباڵ له به‌رده‌م گرتوخانه‌ی مه‌حه‌ته ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر تا دوانیوه‌ڕۆ چالاکانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازاد نه‌کرێن ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌رده‌دات. به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به زاگرۆس پۆست گه‌یشتووه پیرباڵ له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ست به سه‌رکرانی 8 چالاکی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی رۆهه‌ڵاتی له لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه له به‌رده‌م فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر تا گرتوخانه‌ی مه‌حه‌ته وێرای ده‌یان چالاکی …

زۆرتر بخوێنەوە »

سلێمانی: دوو ته‌قینه‌وه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان کرده ئامانج

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له گه‌ڕه‌کی سه‌رچناری شاری سلێمانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا ماشینه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمیان کرده ئامانج‌و له ئاکامدا  دوو ئه‌فسه‌ر بریندار بوون. له‌و باره‌وه وه‌ستا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه:  ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م كاتژمێر 07:31 له‌نزیك بازاری‌ سه‌رچنارو دووه‌م ته‌قینه‌وه‌ش كاتژمێر 07:37 له نزیک ڕێستورانی داوا ڕوویداوه. ئاسایشی سلێمانی دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌کان ده‌ستی کردووه به لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه‌شیان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه که تا ئێسته …

زۆرتر بخوێنەوە »