چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

تێكچوونی باری تەندروستی 3 كەس لە زیندانیانی مانگرتووی “ورمێ”

وێڕای بەردەوام بوونی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی “ورمێ” لەسەر درێژەدان بە مانگرتن لە خواردن، باری تەندروستی 3 كەس لەو زیندانیانە ناجێگیر راگەیەندراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، پاش تێپەڕبوونی 21 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە بەندی 12ی زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” (دەریا) باری تەندروستی چەند كەس لەو زیندانیانە و بەتایبەت 3 كەسیان بە ناوەكانی “بێهروز ئاڵخانی، سەید سامی حسێنی و عوسمان مستەفاپوور” زۆر ناجێگیرە و پێویستیی خێرایان بە پێڕاگەیشتنی پزیشكی هەیە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە كاتێ پزیشكی بهێداریی نێو زیندانی چاوی بەو 3 زیندانیە سیاسیە كەوتووە و پاش تاقیكردنەوەیەكی پزیشكی، سەبارەت بە دۆخی مەترسیداری ئەو زیندانیانە هوشداری داوەتە كاربەدەستانی نێو زیندانەكە.

جێگای ئاماژەیە، ئێستاكە بە هۆی مانگرتن لە خواردنی درێژخایەنی ئەو زیندانیانە، “تەحال و رێخۆڵەی بێهرووز ئاڵخانی” تووشی عفونەت بووە، گورچیلەكانی “عوسمان موستەفایی” وشك هەڵاتووە و ئەگەری لێدانەی جەڵتەی دڵ بە هۆی تێكچوونی باری جەستەیی بۆ “سەید سامی حسێنی” دوور لە چاوەڕوانی نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.