دەستگیر كردنی زیاتر لە هەزار و 800 دز لە پارێزگای “ورمێ”

لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودی ئەمساڵدا لە پارێزگای ورمێ زیاتر لە 1815 كەس بە تۆمەتی دزی دەستگیر كراون.

“خوسرەو گوڵ محەممەدی” سەرۆكی پۆلیسی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ وێڕای ئاماژە بەوەی كە لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا هەزارو 815 كەس بە تاوانی دز لەم پارێزگایە دەسبەسەر كراون، گوتی كە 98%یان یی ئەوان پیاو و 2%یان ژن بوون ‌و زۆربەیان لە ئاستی تەمەنیی نێوان 20 تا 30 ساڵ دابوون‌‌و بە هۆكارە جیاجیاكانی كۆمەڵایەتی‌و گیروگرفتی ژیان دەستیان بۆ دزی بردووە.

ناوبراو هەروەها دەڵێ: كە زۆربەی ئەو دزانە چەندیەمین جاریانە كە دزی دەكەن‌و لەم ڕێژەیە سەدی 72 یان پێشینەی دزییان هەبووە‌و ئەوانی دیكەش یەكەم جارە كە دەست بۆ دزی دەبەن.

سەرۆكی پۆلیسی ورمێ هەروەها وتی تووشبوون  بە مادە هۆشبەرەكانیش لە پاڵنانی ئەو كەسانە بۆ دزیكردن ڕۆڵی هەیەو، 72%ی ئەو دزانە تووشیاری مادەهۆشبەرەكان بوون بە هۆی بێكاری‌و نەبوونی داهات ڕوویان لە دزی كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.