چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كوژرانی فەرماندەیەكی هێزەكانی بەسیج لە شاری “ورمێ”

فەرماندەیەكی هێزەكانی بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە شاری “ورمێ” كوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست* فەرماندەیەكی هێزەكانی بەسیج لە شاری ورمێ بە ناوی “رەحیم تاهری” كوڕی مەحموود لە سەر جاەدەی ورمێ_سەرو كەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللەو كوژراوە.

رەحیم تاهری كە لە ئاوایی “كانی قوزان” لە شاری ورمێ خەریكی خزمەت كردن بە هێزەكانی بەسیجی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بووە، لە لایەن كەسانی نەناسراو دراوەتە بەر دەستڕێژی گوولە و كوژراوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە پیشتریش و لە رێكەوتی 7ی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، یەكێك لە سەركردەوەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شارۆژكەی “دیزج سیاوەش” لە شاری ورمێ بە ناوی “حاجی مستەفا سوڵتانی” خەڵكی ئاوایی “سومایی” لە شاری ورمێ درابووە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرابوو.

جێگای باسە، لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو چەندین كەسایەتی ناسراوی كۆماری ئیسلامی لە 4 پارێزگای كوردنشینی “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” لە لایەن كەسانی نەناسراو دراونەتە بەر دەستڕێژی گوولە و كوژراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.