پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

گواستنەوە و دابەشكردنی گۆشت بە ئۆتۆمبیلی ناستاندارد لە شاری “سەقز”

لە شاری “سەقز” بە ئۆتۆمبیلێكی ناستاندارد گۆشتی سوور لە قەسابخانەكانەوە بۆ قەسابیەكان لە ئاستی شارەكەدا دەگواسترێتەوە و ئەمەش نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست كردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، لە شاری “سەقز” بە ئۆتۆمبیلێكی ناستاندارد گۆشتی سوور لە قەسابخانەكانەوە دەگواسترێتەوە بۆ نێو قەسابیەكان لە ئاستی شارەكەدا و ئەمەش نیگەرانیی هاوڵاتیان لە ئەگەری گیرۆدەبوون بە جۆرەها نەخۆشی پەرە پێداوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە، كە دەبێ بۆ گواستنەوە و دابەشكردنی گۆشتی سوور لە ئۆتۆمبیل و كامیۆنی یەخەچاڵدار و ستاندارد كەڵك وەربگیردرێت، تا هەم كاتی ئێكسپایر بوون و خراپ بوونی گۆشتەكە زۆرتربێت و هەم تەندروستی و گیانی هاوڵاتیانیش لە بەرچاو بگیردرێت.

لە لێدوانێكی *زاگرۆس پۆست* لەگەڵ یەكێك لە هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری “سەقز”، ئەو هاوڵاتیە باسی لەوە كردووە، كە كاتێ لە یەكێك لەو قەسابانەی كە ئەم ئۆتۆمبیلە لە جۆری “زامیاد” گۆشتی بۆی هێناوە، پرسیارم كردووە، هەروەها پرسیارم لە شۆفیر ئۆتۆمبیلەكە كردووە،كە بۆچی گیان و سڵامەتی هاوڵاتیان بۆتان گرنگ نیە، بە شێوازێكی نەشیاو و بێ رێزانە وەڵامی داوەتەوە و هیچ لایەنێكی حكومەتی و بەتایبەت بێهداشت بەسەر ئەو چەشنە كردەوانەدا چاودێریی ناكات.

ئەو هاوڵاتیە لە درێژەی قسەكانیدا، بە توندی رەخنەی لە لایەنە حكومیەكانی گرتووە، كە بۆچی پێش بەم جۆرە بێ سەرەو بەرەییە و هەروەها كەسانی هەلپەرەستی لەمچەشنە ناگرن و بە كەمتەرخەمیەوە لە بابەتەكە دەڕوانن.

شایانی باسە، ئێستاكە نرخی گۆشتی سوور لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاستێكی زۆر گران بووە و گەیشتووەتە سەرەوەی 30 هەزار تمەن و زۆربەی خەڵكی هەژار و كەمداهات توانای كڕینی ئەم مادە خۆراكیەیان نیە.

تێبینی: رەقەمی ئۆتۆمبیلی ناسترانداردی گواستنەوەی گۆش لە شاری “سەقز” لای *زاگرۆس پۆست* پارێزراو دەمێنێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.