هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

بەردەوامی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و كەمتەرخەمی كاربەدەستان

لە كاتێكدا كە 21 رۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی “ورمێ”تێدەپەڕێ، بەڵام كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی هیچ ئاوڕێك لەو دۆخە نادەنەوە.

بە پێی راپۆڕتێ كە بە *زاگرۆس پۆست* گەیشتووە، ئێستاكە 21 رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاس لە زیندانی ناوەندیی “ورمێ” (دەریا) تێدەپەڕێ و هەندێ لەو زیندانیانە بە هۆی تێكچوونی باری تەندروستیانەوە لە دۆخێكی مەترسیداری گیانیدان، جگە لە گوشار و زۆربێژی و بەدوادانەچوونی كێشە و گرفتەكانیان هیچیان بە نەسیب نەبووە، لە بەرامبەردا شەوانە كاربەدەستانی ئەو زیندانە لەدەوری یەكتر كۆدەبنەوە و سەرقاڵی خواردنی چەرەسات و گالتە و خۆشگوزەرانین.

لە لایەكی دیكەوە كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، دوێنێ سێشەممە 18ی مانگی سەرماوەز، هەواڵێكی سەبارەت بە كۆبوونەوەی ژمارەیەكی بەرچاو لە بنەماڵە و كەس و كاری زیندانیانی مانگرتوو لە بەردەم ئیدارەی ئیتلاعات و بینای دادگوستەریی شاری “ورمێ” كۆبوونەوە.

شایانی باسە، ئێستاكە دۆخی 5 كەس لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لەوانە “عەلی ئەفشاری، عەلیڕەزا رەسوڵی، شێركۆ حەسەن پوور، سیروان نژاوی و عبدوڵڵا حەمودی” لە دۆخێكی زۆر نالەباریی جەستەییدا بەسەر دەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.