بانگ و دەستگیر كردنی ژمارەیەك كەسی سەلەفی و مەدەنی لە كوردستان

رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٨ی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٣، گرووپێكیسەربازیی تایبەتی كۆماری ئیسلامیی، كە لە شاری سەردەشت بە مەبەستی پشكنینی دووكانی هاوڵاتیانیان بۆ شاری رەبەت بەڕێ كرابوون لەگەڵ دووكانداران تووشی تێكهەڵچوون هاتن.

بە پێی راپۆتی كوردستان میدیا، كە هێزە نیزامییەكانی كۆماری ئیسلامی، كە لە شاری سەردەشت بۆ رەبەت رەوانە كرابوون ئەنبار و دووكانی هاووڵاتییان پشكینیوە.

دەوترێ، كە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بە “بیانووی راگرتنی ماهوارە لە دووكان و ئەمبارەكان، دووكانی هاووڵاتییان پشكنیبوو، بەڵام دوای ئەوەی كە هیچ ماهوارەیەكیان دەست نەكەوت، دەستیان بە سەر كەلوپەلی هاووڵاتییاندا گرتووە.

دوای هەوڵی ئەو هێزانە بۆ دەستبەرداگرتنی كەلوپەلی هاووڵاتیان لەگەڵ دژكردەوەی ئەو كەسانەدا بەرەوڕوو بوونەتەوەو تێكهەڵچوون هاتووەتە ئاراوە و لە ئاكامدا ١٥ كەس دەستگیر كراون.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ٥ ئەندامی رەوتێكی مەزهەبی به ناوی (مەكتەب قورئان)ی بانگ كردووە.

سەلاحەدین ئادابی، سەعید تكیەخواز، مەسعوود جەعفەری، ئەمجەد مینوویی و محەمەد حەبیبی شوناسی بانگهێشت كراوەكانن كە دوای لێپێچینەوە ئازاد كراون.

ئەمەش لە حاڵێكدایە، كە ژمارەیەك لە لایەنگرانی مەكتەب قوئان و داعش لە شاری سنە و لە گەڕەكی غەفوور لە ماوەی شەوانی رابردوو بە بیانووی فرۆشتنی “مەشروباتی ئەلكولی” هێرشیان كردووەتە سەر چەند لاوێكی خەڵكی ئەو شارە و بە شمشێر 2 كەس لە لاوانی سنەییان بریندار كردووە و هاوڵاتیانی سنەیی باس لەوە دەكەن، كە لایەنە هەلپەرەستەكان خەریكن لە سەر ئەو لەوەڕگەیە نان دەخۆن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.