دوو شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2023

ناڕەزایی یەكێتی نانەواییەكانی پارێزگای “سنە” بە گرانبوونی نان

ئەگەرچی بە بڕیاری دەوڵەت نرخی نان لە هەموو ئێران 30% بەرزبۆتەوە، بەڵام بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی ئارد نانەواخانەكانی پارێزگای سنەی تووشی گیروگرفت كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ لە پارێزگای “سنە” بەرپرسانی یەكیەتییەكانی خاوەنكارانی نانەواخانەكانی پارێزگای سنە لە كۆبوونەوەیەكدا وێڕای ئاماژە بە سەرنجەكانی خۆیان داوای پێداچوونەوەیان بە بڕیاری كاربەدەستانی پارێزگا و لایەنە پێوەندیدارەكان كردوەو دەڵێن كە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد گیروگرفتی بۆ دروست كردوون ‌و دەبێ هاوكاری‌و یارمەتیی زیاتر بكرێن.

ساڵح محەممەدی، بەرپرسی یەكیەتیی خاوەنكارانی نانەواخانەكانی شاری سەقز دەڵێ كە وتەبێژی دەوڵەت بەڵێنیی ئەوەی دابوو كە بەرزبوونەوەی نرخی نان بە مەبەستی یارمەتیدان بە نانەواخانەكان دەبێ، بەڵام لە حاڵێكدا كە تەنیا 2 ڕۆژ لە گرانبوونی نرخی نان تێنەپەڕیبوو كە لە نەكاو نرخی ئارد بەرزبۆوە.

بەرپرسی یەكیەتیی خاوەنكارانی نانەواخانەكانی شاری سەقز دەڵێ نەبوونی چاودێری بەسەر ڕەوتی پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی نانەواخانە لە شاری سەقز بۆتە گیروگرفتێكی سەرەكی بۆ ئەم شارە. ئەو دەڵێ بەپێی قانوون دەبێ بۆ هەر هەزار كەس نانەواخانەیەك هەبێ، بەڵام ئێستا كە حەشیمەتی شاری سەقز نزیك بە 130 هەزار كەسە زیاتر لە 240 نانەواخانەی تێدایەو پێدانی مۆڵەتی لە ڕادەبەدەر لەم شارە و دەستێوەردانی فەرمانداری‌و دامەزراوەكانی دیكەی ئەم شارە گیروگرفتیان دروست كردوە.

جەلال ڕەنجبەری، سەرۆكی یەكیەتیی خاوەنكارانی نانەواخانەكانی شاری بانەش دەڵێ بەرزبووونەوەی سەدی 30 نرخی نان لە حاڵێك دابوو كە ڕێژەی بەرزبوونەوەی ئارد زیاتر لە نرخی نان بووەو هەر بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی نان تەنیا تێچووی بەرزبوونەوەی ئارد قەرەبوو ناكاتەوەو خاوەنی نانەواخانەكان ناچارن لە گیرفانی خۆیان مووچەی كرێكارەكانیان دابین بكەن‌و ئەم بارودۆخە بەدڵی ئێمە نییە.

ڕەنجبەری دەڵێ ئەگەر كاربەدەستانی پێوەندیدار ئاوڕ لەم بارودۆخە خراپە نەدەنەوە، ئێمە ناچار دەبین كە نانەواخانەكانمان دابخەین.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.