چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دواخرانی 3 مانگ حەقدەستی كرێكارانی شارەداریی “سەقز”

ژمارە‌یەكی زۆر لە كرێكارانی شارەداریی شاری”سەقز”، نزیكەی سێ مانگە، حەقدەستیان پێ نەدراوە.

بە پێی هەواڵێ گەیشتوو بە *زاگرۆس پۆست*، كۆمپانیایەكی پەیمانكاریی سەر بە “پارێزگای ورمێ” بەرپرسایەتی كرێكارانی شارەداریی شاری “سەقز”ی لە ئەستۆدایە و تا ئێستا سێ مانگ حەقدەستی ئەو كرێكارانەی پێ نەداون و.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە،  ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی مانگی سەرماوەز، چەند ‌كەس لەو كرێكارانە خۆیان لە بەر ئۆتۆمبیلی بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایە راكێشاوە و خوازیاری وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەكانیان بوون.

لە لایەكی‌ دیكەوە گومانی ئەوە هەیە، كە ئەم دواكەوتنی  حەقدەستە پیلانێك بێ بۆ لاچوونی رەزامەندانەی ئە‌و كۆمپانیایە و هاتنە مەیدانی كۆمپانیایەكی دیكە، كە ئەویش ماوەیەك كرێكاران بچەوسێنێتەوە و حەقدەست و خزمەتگوزارییەكانیان وەدوابخات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.