ماڵەوە / کوردستان (پەڕە 165)

کوردستان

ده‌‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن وه‌رزێڕێکی مهابادییه‌وه 5 قوربانیی لێکه‌وته‌وه

به هۆی ده‌ستکاریکردنی مین له لایه‌ن و‌رزێڕێکی خه‌ڵکی ئاوایی به‌رده‌ڕه‌شان له سه‌ر رێگه‌ی مهاباد بۆ میاندواو، مینه‌که له ناو ماڵی ئه‌و وه‌رزێڕه ته‌قییه‌وه‌و له ئاکامدا کوڕێکی گیانی له‌ده‌ستداو خۆی‌و سێ که‌سی تر له ئه‌نجامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.

زۆرتر بخوێنەوە »

له ئیلام حه‌فتانه پیشانگای حیجاب به‌ڕێوه‌‌ ئه‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه له شاری ئیلام پیشانگایه‌ک به مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌کردن بۆ په‌‌چه‌و پۆششی ئیسلامی به ناوی ‘حیجابی ئاسان’ به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌و پارێزگایه‌ش رایان گه‌یاندووه پیشانگاکه حه‌فتانه به‌ڕێوه ده‌چێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام هه‌ڵبژێردران

دوای دوو رۆژ کۆبونه‌وه‌ی شۆرای شاری مه‌ریوان‌و ئه‌نجومه‌نی شانۆی پارێزگای سنه، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌و شاره هه‌ڵبژێردران.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێرانیه‌کان له بری عێراقیه‌کان خۆپیشاندان رێکئه‌خه‌ن

له کاردانه‌وه به هه‌وڵه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی راپرسی له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان ژماره‌یه‌ک ئێرانیی ده‌ره‌وه بانگه‌وازی به‌ڕێو‌ه‌چوونی خۆپیشاندانیان بڵاو کردووه‌ته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

روداوی هاتوچۆ له سه‌ر رێگه‌ی قه‌سر_ سه‌رپێڵ دوو قوربانیی لێکه‌وته‌وه

ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌مه 23پووشپه‌ڕ له سه‌ر رێگای قه‌سری شیرین بۆ سه‌رپێڵ زه‌هاو ئۆتۆمبیلێکی جۆری پژۆ405 تووشی روداوی هاتوچۆ بوو له ئاکامیدا شۆفێری ماشینه‌که گیانی له‌ده‌ستداو سه‌رنشینی ماشینه‌که‌ش به توندی بریندار بوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

رووداوی هاتوچۆ له مه‌ریوان 7کوژراوو برینداری لێکه‌وته‌وه

شه‌وی رابردوو له ئاکامی پێکدادانی نێوان دوو مۆتۆڕسیکلیت‌و ئۆتۆمبیلێکی جۆری پراید له نزیک ئاوایی نژمار له سه‌ر رێگه‌ی مه‌ریوان بۆ سه‌وڵاوا 4هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداو 3که‌سی تریش بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

که‌رکوک: 50 قوربانی له یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی یه‌ک مانگی رابردوو

یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژیی ناوچه‌ی یه‌کی حوزێرانی که‌رکوک له ماوه‌ی یه‌ک مانگی رابردودا نزیکه‌ی 50که‌سی له بازگه‌ی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پۆلیس‌ی نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌و شاره کرده قوربانی که زۆربه‌یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نیی پێکهاته جیاوازه‌کانی ئه‌و شاره‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆمپانیای نه‌وتی باکوری عێراق‌ خرایه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له شاری که‌رکوک دوو بیره نه‌وتی باشووری ئه‌و شاره‌یان کۆنترۆڵ کردو راشیان گه‌یاندووه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نه‌وت له‌و دوو بیره ده‌کرێته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئۆجه‌لان: گۆرانکارییه‌کانى ئه‌و دواییه‌ به‌په‌له‌ پێویستى به‌ سازکردنى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی‌و یه‌کێتىی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌

له دوایین سه‌ردانی سڕى سوره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتارى HDP ى ئه‌سته‌نبوڵ‌و جێگرى هاوسه‌رۆکانى HDP  بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆۆکی PKK نامه‌یه‌کی بۆ مه‌سعود بارزانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی ناردووه‌و داوای لێکردوون به زوویی ئاماده‌کاری بکه‌ن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد.

زۆرتر بخوێنەوە »

سپای پاسداران له ماکۆ بۆ روبه‌ڕوبونه‌و‌ی حزبه کوردیه‌کان ئه‌ندام گیری ده‌کات

سپای پاسداران له شاری ماکۆی پارێزگای ورمێ بانگه‌وازی دامه‌رزاندنی چه‌کداری له‌ناو هاوڵاتییانی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌کانی سه‌رسنوری باکوری کوردستان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و داوای لێکردون دژ به حزبه کوردییه‌کان چه‌ک هه‌ڵبگرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆمه‌ڵه ده‌ستێوه‌ردانی ئێران‌ی له باشوور مه‌حکوم‌ کردو داواکاریشیی له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات هه‌یه

له درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و به‌ڵێنی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به پێشگرتن به سه‌ربه‌خۆیی باشوری کوردستان، نوێنه‌ری شاری ورمێ، که به نه‌ته‌وه‌ کوردو سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی سونیه‌کانی ئێرانیشه رایگه‌یاندووه رێگه‌ نادات ده‌وڵه‌تی کوردی دروست بێت. دوابه‌دوای ئه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌ک سایته کوردیه‌کانی گرته‌وه‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان‌یش راگه‌یاندنێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌و تێیدا سه‌ره‌ڕای مه‌حکومکردنی ده‌ستێوه‌ردانی کۆماری ئیسلامی، چه‌ند داواکارییه‌کیشی له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات کردووه.

زۆرتر بخوێنەوە »