سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

فۆتۆگرافێكی كورد سێ دیپلۆمی فەخریی فستیڤاڵێكی نێودەوڵەتیی بەدەستهێنا

هونەرمەندی فۆتۆگرافی كورد سێ دیپلۆمی فەخریی فستیڤاڵی “فۆتۆ ئاوارد”ی ئەمریكای وەدەستهێنا.

“مەنسوور محەممەدی” فۆتۆگرافی خەڵكی شاری مەهاباد لە بەشی پڕۆفیشناڵ‌و پێشبڕكێی ئەو فستیڤاڵەدا تابلۆ هونەرییەكانی پیشان دران‌‌و توانی سەرنجی لێژنەی هەڵسەنگاندن بۆ لای خۆی ڕابكێشێ.

لەو خولەی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆتۆ ئاواردی ئەمریكادا 17 هەزارو 824 وێنەی فۆتۆگراف لە 130 وڵاتی جیهان بەشدار بوون. ئەو فستیڤاڵە هەموو ساڵێ لە دوو بەشی ئاماتۆڕو پڕۆفیشناڵدا بەڕێوە دەچێ‌و مەبەست لە فستیڤاڵەكەش ناساندنی گەورەترین دەسكەوتەكانی هونەری فۆتۆگرافی لە جیهانە.

مەنسوور محەممەدی ساڵی ڕابردووش بەشداریی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆتۆی “لوسی ئاوارد”ی ئەمریكادا كردبوو و توانیبووی دیپلۆمی فەخریی ئەو فستیڤاڵە وەدەست بێنێ.

ئەو هونەرمەندە دەست و پەنجە ڕەنگینەی كورد هەروەها توانیویەتی میدالیای زیوی ئەنجومەنی وێنەگرانی ئەمریكا (PSA) لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئۆسلۆڤۆنی بباتەوەو دیپلۆمی شانازیی فستیڤاڵی سەفەری ئەمریكاش دەستەبەر بكا.

مەنسوور محەممەدی 39 ساڵی تەمەنە و بڕوانامەی ماستەر لە بەشی گڕافیك لە زانكۆی هونەرە جوانەكان هەیە. ئەو جیا لەو خەڵاتانەی باسیان كرا، زۆر سەركەوتنی هونەریی دیكەشی لە كارنامەی هونەریی خۆیدا هەیە.

ئەو كە بە 4 فۆتۆ بەشداریی لەو فستیڤاڵەدا كردبوو، سێ فۆتۆی كە لە سروشتی ناوچەی مەهاباد لە زستان، نانكردنی ژنانی گوندنیشن‌ ئاژەڵداری لە كوێستانەكانی داڵانپەڕ گرتبووی، توانی سێ دیپلۆمی فەخریی ئەو فستیڤاڵە ببەنەوە.

مەنسوور محەممەدی تا ئێستا 20 پیشانگای وێنەی تایبەتی و گرووپی لە نێوخۆی ئێران و وڵاتانی دیكە كردۆتەوە.

خەڵاتە هونەرییەكانی فستیڤاڵی “فۆتۆ ئاوارد”ی ئەمریكا ڕۆژی شەممەی ئەم حەوتوویە ڕاگەیەندرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …