چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024
AppleMark

بكەری كردەوە تیرۆریستیەكەی ئۆسترالیا تازەلاوێكی كوردە

كاربەدەستانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند ئەو كەسەی ڕۆژی ڕابردوو لە سیدنی تەقەی لە كارمەندێكی پۆلیسی مەدەنی كردووە، كوڕێكی پازدە ساڵەی كوردی باشووری كوردستان بووە. پۆلیس كردەوەكەی لە خانەی “تیرۆریزم”دا پۆلێن كردووە.

ڕۆژی هەینیی ڕابردوو 10ی مانگی رەزبەر، هاووڵاتییەك لە ڕۆژئاوای شاری سیدنی و لە بەر دەرگای بنكەی سەرەكیی پۆلیسی ئەو شارە، تەقەی لە كارمەندێكی پۆلیسی مەدەنی كرد كە لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لە دەستدا. ئەو كەسە دواتر لە پێكدادانێكی كورتدا لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەكە كوژرا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی “ئەی ئێف پی”، كاربەدەستانی پۆلیسی سیدنی ڕایانگەیاندووە كە ئەو كەسە، كوڕێكی تەمەن پازدە ساڵەی خەڵكی باشووری كوردستان بووە بەناوی “فەرهاد جەبار خەلیل محەمەد”، كە لە ئێران لەدایك بووە.

ئەفسەرێكی پۆلیسی سیدنی، لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: “ئێمە پێمان وایە ئەم كردەوەیە ئامانجی سیاسیی لەپشت بووە و بەو هۆیەشەوە پەیوەندیی بە تیرۆریزمەوە هەیە”.

پۆلیسی سیدنی تیمێكی لێكۆڵینەوەی بۆ دۆسیەكە تەرخان كردووە بەڵام وەك ئەفسەرەكە وتوویەتی “زۆری ماوە” لەوە تێ بگەین چ شتێك بووەتە هۆی ئەم هێرشە.

ئەفسەرەكەی پۆلیس ئاماژەی بەوە داوە كە هێرشكارەكە پێشتر بۆ پۆلیس ناسراو نەبووە، بەڵام ڕوونی كردۆتەوە كە ئەو “تازەلاوێكی پازدە ساڵەی بە ڕەگەز كوردی عێراق بووە كە لە ئێران لەدایك بووە.”

شیاوی ئاماژەیە كە لە پایزی ساڵی رابردووش، ئاخوندێكی ئێرانی، دوای بە بارمتەگرتنی ژمارەیەك هاوولاتی لە كافێتێریایەكی سیدنی، لە هێرشی پۆلیسدا كوژرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …