سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

تەقینەوەی مین لە كرماشان كوژرانی سەربازێكی لێكەوتەوە

تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە كرماشان، بووە هۆی كوژرانی سەربازێكی تیپی 35ی تەكاوەری هێزەی زەوینی ئەرتشی كۆماری ئیسلامی.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، فەرماندەی تیپی 35ی تەكاوەر رۆژی سێشەممە وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: سەربازێك بە ناوی “وەلی الله سەعادەتی” خەڵكی شاری ئابادە سەر بە پارێزگای فارس لە كرماشان و لە بەشی باكووری رۆژئاوای پادگانی رەزماوەرانی تیپی 35ی تەكاوەر (جەیرانبڵاغ) تووشی ئەم رووداوە بووە.

غوڵامڕەزا عەسگەری كە پلەی سەرهەنگی هەیە، زیادی كرد: ناوبراو ماوەی 3 مانگ لە سەربازییەكەی تێپەڕ ببوو و لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكانی كەوتووەتە سەر ئەو مینە و كوژراوە.

بە پێی ئامار و داتاكان لە ئێران زیاتر لە 20 ملیۆن مینی چێنراو هەیە و ناوەندە پێوەندیدارەكانی ئێرانیش بە بەردەوامی باسیان لە خاوێن كردنەوەی زەوییەكانی ئالودە بە مین كردووە.

هەو لەو پێوەندییەدا شارەزایانی ئەو بوارە دەڵێن كە حكوومەتی ئێران هەتا قووڵایی 30 سانتیمتری مینەكانی هەڵگرتووەتەوە و بە پێی ستانداردە جیهانییەكان دەبێ هەتا قووڵایی 80 سانتیمتری ئەو كارە ئەنجام بدرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …