پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لاوێكی دیكە لە شاری بۆكان كوژرا

تەرمی لاوێكی خەڵكی شاری بۆكان بە بێ گیانی لە لایەن خەڵكەوە دۆزرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بڵاو كراونەتەوە، ناوی ئەو لاوە كوردە “كەیوان” بووە و لەناو خەڵكدا بە “كەیوانە سوور” ناسرابوو و تەرمەكەی لە گەڕەكی میراوای بۆكان دۆزراوەتەوە.

دەوترێت، كە ئەندامی نێرینەی كەیوان بڕدراوە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی كەسانی ئاگادار و ژمارەیەك خەڵكی ئەو شارە، كوژراوەكە كەسێكی بەدڕەوشت و “هاوڕەگەزباز” بووە و چەندین جار دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەر منداڵ و مێرمندالانی شارەكە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوودا ئەوە سێیەمین كەسە كە بەدەستی كەسانی نەناسراوەوە لە شاری بۆكان دەكوژرێت.

پێشتریش دوو كەس بە ناوەكانی “حەسەن عەلیپوور” ناسراو بە (حەسەن بانەیی) و “عەبدوڵڵا دارەند” بە چەك تەقەیان لێكرابوو و كوژرابوون، كە دەوترێ مۆرەی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …