دوو شه‌ممه‌ 22 ئایار 2023

چالاكێكی مەدەنی كورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كرا

چالاكێكی مەدەنی كوردی دانیشتووی شاری دێولان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ كرا.

بە پێی هەواڵی كەمپەینی پشتیوانی كردن لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە درێژەی گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە بۆ سەر چالاكانی مەدەنی، شارۆمەندێكی دانیشتووی شاری دێولان بە ناوی ” فوئاد حسێن پەناهی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراوە.

یەكێك لە دۆستانی نزیكی ئەم چالاكە مەدەنیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە كەمپەینی راگەیاندووە: فوئاد حسێن پەناهی بۆ ماوەی 4 كاتژمێر لێپێچینەوە و هەڕەشەی لێكراوە و لە كاتی لێپرسینەوەش لە لایەن یەكێك لە مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات لێدراوە و بێ رێزی پێ كراوە.

جێگای باسە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو زۆرێك لە چالاكانی مەدەنی و فەرهەنگی پارێزگای سنە بۆ لێپێچینەوە بانگهێشتی وەزارەتی ئیتلاعات كراون، ئەمەش لە حاڵێكدایە كە كۆمەڵێك لەو چالاكانە كە بە بیانووی لێپێچینەوەیەكی ساكار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات كراون دەستبەسەر و زیندانی كراون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …