چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە شاری سەقز كەوتە خوارەوە

سەدان كەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، لاشەی ئەو فڕۆكە بێ سەرنشینەی ناسراو بە “پەهباد”یان گەمارۆ دا و  بۆ ناوەندی شارەكە گواستیانەوە.

بە پێی راپۆرتی كوردپا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی مانگی رەزبەر فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە نزیكی ئاوایی “تۆمارقامیش” سەر بە شاری سەقز كەوتە خوارەوە و هێزەكانی سپا لاشەكەیان بۆ پادگانی ئاوایی “كوڵ تەپە” گواستەوە.

دەوترێ نزیكەی 2 هەزار هێزی چەكداری سپا ناوچەكەیان گەمارۆدا بوو و پێشیان بە نزیك بوونەوەی خەڵك لەو پەهبادە دەگرت.

كەوتنەوەخوارەوەی ئەو فڕۆكە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی بووە و پاش ماوەیەكی كورت راپۆرت كرا كە لاشەی و كەلوپەلە بەجێماوەكانیان بۆ شاری سەقز گواستووەتەوە.

ئەو رووداوەی خەساری گیانی و ماڵی بەدواوە نەبووە. دانیشتووانی ناوچەی فەیزوڵابەیگی دەڵێن كە هیچ زانیارییەك لە جۆری فڕۆكەكە، جۆر و ئامانجەكەی لەبەردەستدا نیە.

ئەمە یەكەمجار نیە كە هەواڵی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ئێران بڵاو دەبێتەوە.كاربەدەستانی نیزامیی ئێران لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی 1390ی هەتاوییش رایانگەیاند كە لە رۆژهەڵاتی ئێران دەستیان بەسەر فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی سەر بە ئەرتەشی ئەمریكادا، گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …