پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

لاوێكی دیكەی خەڵكی مەریوان لە ئاودا خنكا

لاوێكی دیكەی كوردی خەڵكی شاری مەریوان لە كاتی مەلەكردن لە یەكێك لە بەنداوەكان نوقم بووە و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی زرێوار، بە وتەی سەرۆكی ناوەندی فریاكەوتنی مەریوان كاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی هەینی لاوێكی تەمەن 18 ساڵ بەناوی “ئارام پەناهی” كوڕی عەباس لە كاتی مەرلەكردن لە بەنداوی “گاڕان”ی مەریوان نوقم بووە و گیانی لەدەست داوە.

پاش گیان لەدەستدانی لەلایەن مەلەوانەكانەوە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشكی یاسایی و نەخۆشخانەی مەریوان كراوە، سەرچاوە خۆجێیەكان دەڵێن كە لەلای بەنداوەكە تیمی مەلەوانیی لێی نەبووە و پاش 40 خولەك تیمی مەلەوانی و فریاكەوتن گەیشتوونەتە جێ‌ و ئیتر ئەوكاتە گیانی لەدەست دابوو.

دەوترێ ئەو لاوە مەلەی نەزانیوە و گانی لەدەست داوە. لە ساڵانی رابردوودا و بەتایبەت لە وەرزەكانی گەرما چەندین حاڵەتی نوقم بوون و خنكانی گەنجان لە بەنداوی گاڕان و زرێباری مەریوان رووی داوە.

بەردەوامیی ئەم حاڵەتانە لە كاتێك دایە كە دەبێ‌ لەلایەن شارەوانی و لایەنە پەیوەندار و بەرپرسەكانەوە هێمای ئاگاداركردنەوە لە كەناری رووبار و بەنداوەكان دابنرێت و تیمی مەلەوانیش بە بەردەوامیش ئامادە بێ.

هەر هەمان رۆژ لاوێكی دیكە بە ناوی “شێركۆ” 22 ساڵ تەمەنی خەڵكی كامیاران هەر بەهۆی دێر گەیشتنی تیمی مەلەوانی لە بەنداوی زێویە گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە، ساڵانە لە كاتی مەلەكردندا لەناو رووبار و بەنداوەكانی كوردستان كۆمەڵێك لاو بەهۆی نەزانینی مەلە و نەبوونی ئیمكانات و كەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارە حكوومییەكانەوە گیان لەدەست دەدەن.

شنا

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …