چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

زانایەكی كورد خەڵاتی نۆبێلی “شیمی” وەرگرت

“عەزیز سنجار” زانایەكی خەڵكی شاری مێردینی باكووری كوردستانە و توانی خەڵاتی نۆبڵی لە بواری “شیمی” (كیمیا) وەرگرت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی مانگی رەزبەر، یەكەم زانایەكی باكووری كوردستان كە ناوی “عەزیز سنجار”ە  و باوكی هەشت منداڵە بەهاوبەشی لەگەڵ دوو زانای دیكەی ئەمریكایی و سوێدی خەڵاتی نۆبڵی لە بواری شیمیدا وەرگرت.

عەزیز سەنجار  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ نۆبڵ میدیا، باسی لەو كاتە كرد كە پێی راگەیەندراوە ئەو بووەتە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و وتی: نیو كاتژمێر پێش ئێستا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییم بۆ هات و هاوژینەكەم وەڵامی دایەوە و لەخەو هەڵیستاندم و هەروەها وتیشی: بەهیچ شێوەیەك چاوەڕێم نەدەكرد ببمە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و بە بیستنی هەواڵەكە شۆك بووم.

ئەو زانایە هەروەها وتیشی: پێموابێت ئەمڕۆ لە توركیە بەهۆی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵەكەم خەڵكی ئاهەنگ دەگێڕن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …