سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

هاوڵاتییەكی كورد لە زیندانی سنە لە سێدارە درا

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، حوكمی ئێعدامی زیندانیەك لە شاری سنە جێبەجێ كرا.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستان، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی مانگی رەزبەر، حوكمی ئێعدامی زیندانیەك بە ناوی “فەرزاد ئەحمەدپەنا” لە زیندانی ناوەندیی سنە بەڕێوەچوو.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەوە وتوویەتی: ناوبراو دوێنێ دووشەممە 13ی مانگی رەزبەری 1394ی هەتاویی بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام گواسترابووەوە بۆ ژووری تاكەكەسی قەرەنتینەی زیندان و سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ لە سێدارە درا.

ناوبراو دانیشتووی گەڕەكی كەمەربەنی 25ی سنە بووە و بە تاوانی كوشتنی هاوسەرەكەی لە 3 ساڵ لەوەپێشەوە لە زینداندا بوو.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی كوردستان، لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵەوە تا ئێستا، حوكمی ئێعدامی 4 زیندانی دیكە بە ناوەكانی “جەماڵ جەعفەری، سەید زاهید هیدایەتی، رەئوف حەسەنی و عەباس كەڵوەندی” چووە قۆنغی جێبەجێ كردنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …