چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دوو خوێندكاری دەستگیر كراو بە دانانی بارمتە ئازاد كران

دوو خوێندكاری دەستگیر كراو لە ئێران، بە دانانی بارمتە ئازاد كران.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، دوو كەس لە خوێندكارە دەستگیركراوەكان بە ناوەكانی “حسێن جندقیان و سیامەت مەلامحەمەدی” هەر كامە و بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی ئازاد كران.

دەستگیر كردنی ئەم چالاكە خوێندكارانیە رۆژی چوارشەممە 25ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1394ی هەتاویی لە تاران و كەرەج روویدا و لانیكەم 6 كەس دەستگیر كران.

ناوی ئەو خوێندكارانە بریتیە لە “حسێن جندقیان، سیامەك مەلامحەمەدی، كیانا كەریم پوور، سێپێهر ساحبان، مێهرەبان كشاوەرزی و غەزال موقەدەم”.

لەو 6 كەسە سیامەك مەلامحەمەدی كوڕی تاهێر خەڵكی شارەی مەهاباد و خوێندنی لە بواری كارناسی لە زانكۆی خاجە نەسیر و كارنسیی باڵای لە زانكۆی پۆلی تێكنیك وەرگرتووە و مێهرەبان كشاوەرزی خەڵكی شاری مەریوان و خوێندكاری زانكۆی عەلامە تەباتەبایی، سێپێهر ساحبان، حسێن جندقیان و كیانا كەریم پوریش خوێندكار یان خوێندنیان لە زانكۆی خاجە نەسیر تەواو كردبوو.

لەو 6 كەسە پێشتر 4 كەسیان بە ناوەكانی “مێهرەبان كشاوەرزی، غەزاڵ موقەدەم، كیانا كەریم پوور و سێپێهر ساحبان” بە دانانی بارمتە ئازاد كرابوون.

هێزە ئەمنیەتییەكان، كەلوپەلی شەخسی ئەو كەسانە لەوانە لەپ تاپەكانیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.

تۆمەتەكانیشیان، تێكدانی ئەمنیەتی نیشتمانیی و تێكدانی بیروڕای گشتیی راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …