چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مافی مرۆڤ

بانگهێشتی خوێندکارێکی خەڵکی شاری کامیاران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

ڕۆژی ۷ی گەلاوێژ ، خوێندکاری کورد خەڵکی کامیاران بە ناوی “کامبیز نەدیمی” بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم  لەو شارە کرا و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لە گەڵ کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

کچانی شیناوێ  لە دوایی ٦ساڵ بەردەوام ئازار دەکێشن

کچانی قوتابخانەی شیناوێ کە ٦ ساڵ پێش بە هۆی ئاگر گرتنی قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتانی لە ڕادەبەدەر بوون، پاش دەیان جار نەشتەرگەری، ‌ئێشتاش بە دەم  ئێش و ئازار و   وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ڕژیم بە داواکاریەکانیان دەناڵێنن.

زۆرتر بخوێنەوە »

خوێندکارێکی دەروێشی گۆنابادی بە ١٢ ساڵ زیندان سزا درا

دادگای شۆڕشی شاری تاران، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی مجذوبان نور، بە ١٢ ساڵ زیندان، ٧٤ زەربە قامچی و ٢ ساڵ دوورخرانەوە بۆ ناوچەی سەلاسی باوەجانی مەحکووم کرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیری و نادیار بوونی چارەنووسی ١٣ هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

١٣ هاوڵاتی  کورد له شارەکانی‌ سنه، مه‌ریوان، سه‌قز و بۆکان‌ له‌ یه‌ک حه‌وتوو‌ی ڕابردوودا لە لایەن  هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕژیمەوە دەستگیر کراون.  

زۆرتر بخوێنەوە »

کرێکارانی شارەوانی شارۆچکەی سەوڵاوا دەستیان دایە مانگرتن

کرێکارانی شارەوانی شارۆچکەی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی دواکەوتنی ماوەی نۆ مانگ مووچە و حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.

زۆرتر بخوێنەوە »

چارەنووسی ٣ هاوڵاتی دەستگیر کراوی خەڵکی شاری مەریوان نادیارە  

سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری مەریوان کە دوو حەفتە پێش، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە دەستبەسەر کرابوون، لە شوێنی ڕاگرتنیان و چارە نووسیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە بە زیندان و دوورخرانەوە مەحکووم کرا

هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری سنە بە تاوانی بەهایی بوون،لە لایەن لەقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە،بە یەک ساڵ زیندان و یەک ساڵ دوور خرانەوە بۆ شاری میناب مەحکووم کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

کردنەوی دۆسییەی نوێ بۆ چالاکانی کرێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە، بۆ چالاکانی مەدەنی و کرێکاری شاری سنە لە دوایی کردنەوەی دۆسییەیەکی نوێ، بۆ ڕۆژی ۱۳ی گەلاوێژ بانگهێشتی ئەو دادگا کردوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە شاری سەردەشت

 لە درێژەی تەقە کردن لە کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێرانەوە ، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری سەردەشت بە سەختی بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

شەوی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ،تەقەیان لە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی ناوچەی قوتوور کردووە و لە ئەنجامدا ئەو کۆڵبەرە گیانی لە دەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

 زەینەب جەلالیان نامەیەکی ئاراستەی زانیار مورادی کرد

زەینەب جەلالیان ، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە زیندانی هەتاهەتایی، لەدوای تیرۆرکردنی ئێقباڵ مورادی، باوکی زیندانی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام زانیارمورادی،نامەیەکی ئاراستەی ئەم زیندانییە سیاسییە کرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێک لە ورمێ

شەوی ڕابردوو لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کۆڵبەێک گیانی لە دەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

لە سێدارەدانی ٨ هاوڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، دەزگای قەزاییی ڕژیمی ئێران، لە کوردستان بە تاوانی “کوشتنی بەئەنقەست” هەشت هاوڵاتی ئێعدام کردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »