هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئازادی موختار زارعی بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی

دادستانی شاری سنە بۆ ئازادکردنی چالاکێکی مەدەنیی کورد لە شاری سنە داوای بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تەمەنی کرد.


دادستانی شاری سنە بۆ بۆنەی ئازادیی کاتیی موختار زارعی، چالاکێکی مەدەنی کورد داواوی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی کرد.

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەگەری ئەو هەیەڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ، ئەم چالاکە مەدەنیە تا کاتی دادگاییەکەی ئازاد بکرێت.

هەروەها نابراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، تەنیا جارێک توانیەلەگەڵ بنەماڵەی پەیوەندیی بگرێت.

مانگی جۆزەردانی ئەمساڵی هەتاوی، ئەم چالاکە کوردە بۆ ڕاگەیاندنی تاوانەکەی لەگەڵ مافی پارێزەر، بانگهێشتی دادگای شۆڕشی شاری سنە کرا بوو.

ڕۆژی ٣٠ی پووشپەڕ، موختار زارعی، چالاکی مەدەنی کورد پاش سەردانی بۆ دادسەرای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە. ئەو چالاکە مەدەنیە کوردە بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەر، تێکدانی بیروڕای گشتی و بانگەشە دژی نیزام دەستگیر کرابوو.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …