ماڵەوە / کوردستان / گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

شەوی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ،تەقەیان لە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد خەڵکی ناوچەی قوتوور کردووە و لە ئەنجامدا ئەو کۆڵبەرە گیانی لە دەست داوە.


شەوی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەحموود ، خەڵکی ئاوایی “گرناویک” سەر بە ناوچەی قوتوور بە تەقەی ڕاستەو خۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری شاری خۆی گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ پزیشکی یاسایی شاری خۆی گوازتراوەتەوە و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەو.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا،سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری ورمێ بە تەقەی ڕاستەو خۆی چەکدارەکانی ڕژیم گیانیان لە دەستداوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

سادق لاریجانی: ئێمە لە ئێران زیندانی سیاسیمان نییە

سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئێران وێرای ڕەخنە لەو کەسانەی کە داوای ئازاد کردنی …