دوو شه‌ممه‌ 27 ئایار 2019
ماڵەوە / ئێران / مەحکوم کردنی خوێندکارێکی کورد بە ٨ ساڵ زیندان

مەحکوم کردنی خوێندکارێکی کورد بە ٨ ساڵ زیندان

دادگای شۆڕشی شاری تاران خوێندکارێکی کورد بە ناوی زانیار ئەحمەدی نیاز بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرد.

 زانیار ئەحمەدی نیاز، خوێندکاری رشتەی مافی زانکۆ ئازادی شاری تاران، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگایی شۆرشی شاری تاران بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردووی هەتاوی حوکمی ٨ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو کوڕی حوسێن ئەحمەدی‌نیاز،پارێزەری کچانی شیناوێیە، کە دۆسییەی کوڕەکەی خۆی بە ئەستۆ گرتووە.

ئەم خوێندکارە کوردە لە مانگی بەفرانباری ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

 

 

 

\

 

 

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی دوو کۆڵبەر لە ورمێ

ڕۆژی یەک شەممە دوو کۆڵبەری کورد، خەڵکی ناوچەی تەرگەوەر، لە کاتی پەڕانەوە لە ڕووباری “جێرمێ” …