چوار شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2023

کرێکارانی شارەوانی شارۆچکەی سەوڵاوا دەستیان دایە مانگرتن

کرێکارانی شارەوانی شارۆچکەی سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، بەهۆی دواکەوتنی ماوەی نۆ مانگ مووچە و حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: کرێکارانی شارەوانی سەوڵاوا تائێستا چەند جار دەنگیان هەڵهێناوە و داوای حەقدەستەکانیان کردووە،بەڵام لەلایەن بەرپرسانی ئەو شاەروانیەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و بەناچار لە ڕۆژی سێ شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە بە شێوەی مەدەنی و هێمن دەستیان داوەتە مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕین.

جێگەی ئاماژەیە،کرێکاران و زەحمەتکێشانی شارەوانی، زۆربەی شار وشارۆچکەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای ئەوەی ئرکی تەندرووستی وپاک وخاوێنی کۆمەڵگایان بە ئەستۆیە و بەردەوام لە هەوڵ وتێکۆشاندان،لەهەژارترین چینی کۆمەڵگایشن، دام ودەزگا حکوومییەکان بەبێ لە بەرەچاوگرتنی هیچ یاسایەکی پاراستنی مافی کۆمەڵایەتی و خێزانی ئەم چینە زەحمەتکێشانەیان تووشی دەیان کێشە کردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …