سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

مافی مرۆڤ

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

دوێنێ سێشەممە ١٩ی مانگی سەرماوەز بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیم لە سنووری بانە بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی یادگار ئیسماعیلی کە ھاوسەر و دوو منداڵی ھەیە، ڕانی بریندار بووە. ئەم تەقە کردنە لە یادگار ئیسماعیلی لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری شنۆ

رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگە و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی پپێشڕەو لە شاری شنۆ ڕۆژی ڕابردوو لە کاتێکدا لە باشوری کوردستان دەگەڕایەوە، لە ڕێگەی نێوان پیرانشار بۆ شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی هێرش کرایە سەری و دەستگیر کرا. تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەو چالاکە شنۆییە و شوێنی ڕاگیرانی نییە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی لە سنە

رۆژی رابردوو سێ شەممە ١٢ ی مانگی سەرماوەز، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە شوێنی کارەکەی دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کرا. ناوبراو بە ھۆی ئەوەیکە ساڵانێکی زۆر لە زیندان بووە، لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە و ھەروەھا یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراو و بە ئەمەگەکانی بواری ژینگە پارێزی.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەنوەر حوسێن پەناھی بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد. ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی سەرماوەز، “ئەنوەر حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئەو چالاکە مەدەنییەی لە تارانەوە بۆ وڵامدانەوە بە هەندێک پرسیار …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم

کۆڵبەرێک بە ناوى مەهدى یوسفى مەهدى یوسفى خەڵکی ئاوایی کیکنه و تەمەن ٣٥ ساڵە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەست داوە. بە پێى شایەتحاڵان و ئەوانەى کە تەرمى مەهدییان بینیوە، زیاتر لە ١٠ گوللەى پێوە بوووە. ئێستا تەرمى ئەم کۆڵبەرە لە ساردخانەى نەخۆشخانەى بووعەلى دایە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زارا محەمەدی ئازاد کرا

زارا محەمەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کورد لە شاری سنە دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو. ئەمڕۆ دوشەمە #زارا_محەمەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کە هاوکات بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەلایەتی نۆژین لە پارێزگای سنەیە، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی لاوانی کورد لە رۆژھەڵات درێژەی ھەیە

لە درێژەی دەستگیر کردنی لاوانی کورد بە تاوانی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و ئیتلاعاتی سپا لە شارەکانی جوانڕۆ و مەریوان ٨ لاوی دیکەیان دەستگیر و راپیچی گرتووخانە کرد. لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سۆران ڕاوەند کوڕی مەحمود و خەڵکی شاری مەریوان لە ماڵی خۆیان و بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی کرێکاریکی سەردەشتی لە سلێمانیە

کرێکارێکی خەڵکی شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستان، لە شاری سلێمانیە لە ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا. کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی بێتوشش سەر بە شاری سەرداشت بە ناوی مەحەمەدی قازی برایم، باوکی دوو منداڵ بە هۆی گازی دی ئۆکسیدی کەربۆن کە لەو خەڵوزە دروست بووە وا لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە نێو چادرێکدا لە شاری سلێمانیە بەکاری هێناوە، گیانی لەدەست داوە. ئەمە یەکەم جار …

زۆرتر بخوێنەوە »

فریشتە چراغی دەستگیر کرا

ژنێکی رۆژنامەوان و چالاک لە بواری ژینگە لە شاری سەرپێڵ زەھاو لە پارێزگای کرماشان دەستگیر کرا. رۆژی ھەینی ٨ ی مانگی سەرماوەز، فریشتە چراغی رۆژنامەوان و چالاکی ژینگە پارێز لە شاری سەرپێڵ زەھاو سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستگیر کرا. تا ئێستا و وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی کەسوکاری ناوبراو بۆ ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی رژیم، ھیچ زانیارییەکیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

یەدوڵڵا وەیسی یەکێک لە دەستگیر کراوەکانی ناڕەزایەتیەکانی کامیاران ئازاد کرا

ئەمڕۆ ھەینی ٨ ی مانگی سەرماوەز، یەدوڵڵا وەیسی کە رۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی کامیاران لە لایەن ھێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرا. تۆمەتی سەر ناوبراو رێبەریی کردنی خۆپیشاندانەکان بووە. ھاوڕێ لەگەڵ یەدوڵڵا وەیسی ژمارەیەکی دیکە لە خۆپیشاندەرانی کامیارانی بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی ھاوڵاتیەکی دیکەی کورد لە تاران

ناسنامەی سێھەمین ھاوڵاتی کورد کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە تاران گیانیبەخت کردووە، ئاشکرا بوو. ناوی ئەم ھاوڵاتیە کوردە، ناسر رەزایی و خەڵکی شاری قوروە لە پەرێزگای سنەیە کە لە فەردیسی کەرەج بە دەستی ھێزەکانی رژیم شەھید کراوە. جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە پێشتر دوو ھاوڵاتی کوردی دیکە بە ناوەکانی مینا شێخی ٥٩ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز و موحسن جەعفەرپەنا ٣١ …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ژنە نووسەرێکی کورد

موژگان کاوسی نوسەر و چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی کلاردەشتی مازندەران ڕۆژی دووشەممە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارە دەستگیر کراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نییە. ھۆکاری دەستگیر کردنی ئەو نووسەرە کوردە پشتیوانی کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی کوردستان بووە لە دژی کۆماری ئیسلامی. موژگان کاوسی دەرهینەری کورتە فیلمی هیوایە کە فیلمێکە تایبەت بە مەترسیەکانی لە ناوچوونی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ژنێکی کورد خەڵاتی ژنی ساڵی دانمارکی وەرگرت

سارا عومەر، نوسەرو رۆشنبیرو پارێزەری مافی مرۆڤ لە وڵاتی دانمارک، خەلاتی ژنی ساڵ کە خەڵاتێکی مافی مرۆییە وەرگرت. سارا عومەر رایگەیاندووە، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێداروە، بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ تا ئێستا كردوویەتی‌، هه‌م وه‌ك نووسه‌ و ڕۆشنبیر، هه‌م وه‌ك تێكۆشه‌ر  بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌م وه‌ك ژنێك كه‌ ژیانی خۆی بۆ ئه‌و جه‌نگینه‌ كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوسالارانه‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت ژن …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەری دیکە لە یەک رۆژدا + وێنە

رۆژی رابردوو سێ شەممە ٥ ی مانگی سەرماوەز کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ناسر ئازەرپور لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە سنووری سێفی سەقز دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە. ناوبراو ژن و دوو منداڵیشی ھەیە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی ساحێو نێژراوە. ھاوکات و لە شاری سەردەشت، چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە تەقەیان …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێک لە ھەورامان

کۆڵبەرێک بە ناوی ھاشم ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی دزڵی سەر بە شاری مەریوان، لە کاتی ھەڵگرتنی باری قورس لە گەردەنەی تەتە لە ناوچەی ھەورامان تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە. تەرمی ئەو کۆڵبەرە گیانبەخت کردووە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە گواستراوەتەوە. گەلێ جار کۆڵبەران ئەگەر لە دەست ھێزەکانی رژیم رزگاریان دەبێت، بە ھۆی ھەڵگرتنی باری قورسەوە گیانیان لە دەست دەدەن.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەکی سیاسی بە ناچار زێدی خۆی بەجێھێشت

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیندانیەکی سیاسی کورد بە ناوی تاهیر خورشیدی خەڵکی شاری شنۆ کە لە زیندانی ناوەندی کرمان دەستگیر کرابوو، پاش وەرگرتنی مەرەخەسی نەگەڕایەوە بۆ زیندان و بە ناچار رۆژھەڵاتی کوردستانی بەجێھێشت. تاهیر خورشیدی ڕایگەیاندووە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی کرمان بە بیانووی جۆراوجۆر زیندانیانی سیاسیان ئازار و ئەشکەنجە دەدەن. ناوبراو وێرای دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد بە ناوەکانی فاروق …

زۆرتر بخوێنەوە »