چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ئەنوەر حوسێن پەناھی بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەی بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١١ی سەرماوەز، “ئەنوەر حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران، لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی سەرماوەز، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، ئەو چالاکە مەدەنییەی لە تارانەوە بۆ وڵامدانەوە بە هەندێک پرسیار بانگهێشت کردووە.

“ئەنوەر حوسێن ‌پەناهی”، خەزەڵوەری ساڵی ٨٦ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بە ١٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم درا و دواتر لە کۆتاییەکانی وەرزی بەهاری ساڵی ٨٧، ئەو چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی موحاربە و هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی بە ئێعدام مەحکووم و دواتر ئەو حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٨٨ی هەتاوی، هەڵوەشایەوە.

“ئەنوەر حوسێن ‌پەناهی” پاش ٧ ساڵ زیندانی، لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە ناچاری زێدی خۆی بەجێ هێشت و لە تاران نیشتەجێیە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە ٥٠ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌ پەناهی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …