شه‌ممه‌ 14 كانونی یه‌كه‌م 2019
ماڵەوە / ئێران / دەستگیر کردنی ژنە نووسەرێکی کورد

دەستگیر کردنی ژنە نووسەرێکی کورد

موژگان کاوسی نوسەر و چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی کلاردەشتی مازندەران ڕۆژی دووشەممە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی ئەو شارە دەستگیر کراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نییە.

ھۆکاری دەستگیر کردنی ئەو نووسەرە کوردە پشتیوانی کردن لە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی خەڵکی شارەکانی کوردستان بووە لە دژی کۆماری ئیسلامی.

موژگان کاوسی دەرهینەری کورتە فیلمی هیوایە کە فیلمێکە تایبەت بە مەترسیەکانی لە ناوچوونی زمانی کوردی لە کلاردەشت.

بابەتی هاوپۆل

دەستگیر کردنی ٢٠ کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی لە وڵاتی دانمارک

پۆلیسی وڵاتی دانمارک رایگەیاند ٢٠ کەسی ئیسلامی توندڕەوی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کردووە. بە پێی …