سێ شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / جیهان / ژنێکی کورد خەڵاتی ژنی ساڵی دانمارکی وەرگرت

ژنێکی کورد خەڵاتی ژنی ساڵی دانمارکی وەرگرت

سارا عومەر، نوسەرو رۆشنبیرو پارێزەری مافی مرۆڤ لە وڵاتی دانمارک، خەلاتی ژنی ساڵ کە خەڵاتێکی مافی مرۆییە وەرگرت.

سارا عومەر رایگەیاندووە، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێداروە، بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه‌ تا ئێستا كردوویەتی‌، هه‌م وه‌ك نووسه‌ و ڕۆشنبیر، هه‌م وه‌ك تێكۆشه‌ر  بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌م وه‌ك ژنێك كه‌ ژیانی خۆی بۆ ئه‌و جه‌نگینه‌ كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوسالارانه‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت ژن هه‌تا هه‌تایه‌ موڵكی خۆیان و بیركردنه‌وه‌ كوشنده‌كانیان و كۆمه‌ڵگه‌ و دین و كولتوره‌كه‌یان بێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە، خه‌ڵاتی ژنی ساڵ ده‌درێت به‌و ژنانه‌ی كه‌ له‌ناو ژنه‌كانی تردا كاره‌كانیان به‌ شێوازێكی ڕێچكه‌ شكێن دیاره‌، ده‌یده‌ن به‌ ژنه‌ پایۆنێره‌كان،  ئەویش له‌ وڵاتی دانمارك و ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا و زۆربه‌ی به‌شه‌كانی تری جیهان كار بۆ مافه‌كانی ژن و منداڵ و مرۆڤ ده‌كات.

سارا عومەر دەڵێ،  كار بۆ شكاندنی تابۆكان ده‌كه‌م، هه‌ر له‌و تابۆیانه‌وه‌ كه‌ دین و پیاوسالاری دروستی كردوون هه‌تا ئه‌و تابۆیانه‌ی كه‌ كراون به‌ كولتور و هه‌ندێك ژن له‌ به‌ر وشه‌ی عه‌یبه‌ به‌ توندی ده‌ستی پێیانه‌وه‌ گرتووه‌.

سارا عومەر تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی سلێمانیە و ساڵی 2017 رۆمانی مردوشۆری بڵاو بوەوە و لە جیهاندا دەنگدانەوەی هەبوو.

بابەتی هاوپۆل

مجروح کردن یک کولبر در نوار مرزی چالدران

دیروز شنبه 30 شهریور ماه، نیروهای مسلح رژیم جمهوری اسلامی در نوار مرزی چالدران به …