سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

مافی مرۆڤ

دۆزینەوەی تەرمی ئەشکەنجە کراوی ھاوڵاتیەکی دیکە لە شاری جوانڕۆ

تەرمی کەسێکی ئەشکەنجە کراوی دیکە لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. ھاوڵاتیەکی کوردی بەساڵاچوو بە ناوی #ھاشم_مورادی کە، رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ھێزەکەنی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو و لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەدا گیانی بەخت کردووە، تەرمەکەی لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. تەرمی ھاشم مورادی دوێنێ چوارشەممە ١١ی بەفرانبار، لە دەوروبەری چۆمی #سەفی_ئاوا کە ئاسەواری ئەشکەنجەشی پێوە دیارە، دۆزرایەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەرکردنی حوکمی ئێعدام و زیندان بۆ دوو چالاکی سیاسی کورد

لقی یەکی دادگای ئینقلابی #سنە #ھوشمەند_عەلیپوور خەڵکی سەردەشت و #محەمەد_ئوستادقادر خەڵکی سەقز بە ئێعدام و زیندان مەحکووم کرد. بە پێی ئەو حوکمەی کە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە دەریکردووە، ھوشمەند عەلیپوور بە ئێعدام و محەمەد ئۆستادقادر بە پێنج ساڵ زیندان حوکم دراون. ھۆکاری حوکی ناڕەوای ئەم دوو چالاکە سیاسیە کوردە، شەڕ لەگەڵ خودا و ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی راگەیەندراوە. حوکمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دکتۆر ناسر ھێمەتی دەستگیر کرا

دکتۆر #ناسر_ھێمەتی لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا. ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ناسر_ھێمەتی دکتۆری کوردی خەڵکی #ئیلام و دانیشتووی شاری #ئیسفەھان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ئاستێکی بەرچاو چالاکی ھەیە، بە ھۆی پشتیوانی لە بانگەوازی رۆژی پێنجمی بەفرانبار و داواکاریی خەڵک بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا. …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھومایون بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز رەوانەی زیندان کرا

#ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز جارێکی دیکە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی #سنە کرا. ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ رۆژ حوکمی زیندان، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا. ناوبراو پێشتر بە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەدا بوو و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر و مەحکوم کردنی چوار ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران

لە درێژەی رەوتی رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ھەڕەمەکی بۆ چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکان لە ئێران، ئەندامێکی ناوەندی نووسەرانی ئێران دەستگیر کرا و سێ ئەندامی دیکەی ئەو ناوەندەش حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا. دادگای پێداچوونەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە #تاران، #بەکتاش_ئابتین، #رەزا_خەندان_مهابادی دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی نووسەرانی ئێرانی هەر کامەو بە ٦ ساڵ زیندان و #کەیوان_باژن بە ٣ ساڵ و ٣ مانگ …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت

ھێزەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا. ئێوارەی دوێنێ ھەینی ٦ی بەفرانبار، ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری سەردەشت دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٨ ساڵ تەمەن بە ناوی #محەمەد_رەشیدزادە خەڵکی ئاوایی #قەلەڕەش گیانی لەدەستدا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ھەر دوێنێ، کەڵبەرێکی دیکە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکار بە تەقەی ھێزەکانی رژیم لە دیواندەرە و سەردەشت

ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە نزیک شاری #ئەندیمشک کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە. ناوی ئەم کاسبکارە #سەعدی_سەفایی و خەڵکی شاری #دیواندەرە بووە و ئەمڕۆ ھەینی ٦ی بەفرانبار، لە دەوروبەری شاری ئەندیمشک بە تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیم کوژراوە. ئەو کاسبکارە لە حاڵێکدا تەقەی لێ کراوە کە ھیچ بارێکی پێ نەبووە. بە پێی راپۆرتێکی دیکە، کۆڵبەرێک بە ناوی #خدر_بینەوا کوڕی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٣ ھاوڵاتی کورد لە تاران + وێنە

ھاوکات لەگەڵ بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ئەم دواییە، ٣ ھاوڵاتی کورد لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر کران. بە پێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سێ ھاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی #ئەوێھەنگ سەر بە شاری #سنە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون. دەوترێ ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »

چەنگیز قەدەم خێری پاش ١٣ رۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی ھێنا

چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی مەسجد سولەیمان پاش ١٣ رۆژ کۆتایی بە مانگرتن لە خواردن ھێنا. چەنگیز قەدەم خێری زیندانی سیاسی کورد کە دوور خراوەتەوە بۆ زیندانی مەسجد سولەیمان لە پارێزگای خوزستان، بە ھۆی گوێ نەدان بە خواستەکانی و نالەبار بوونی دۆخی تەندروستی دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن، بە ھۆی بەڵێنی کاربەدەستانی زیندان و پاش ١٣ رۆژ …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھونەرمەند سەیران فەھیم لە سنە دەستگیر کرا

ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم رۆژی ٢٠ی سەرماوەز، #سەیران_فەھیم ھونەرمەند و سوخت نگار و بەرپرسی سوخت نگاری روناھی و مامۆستای فێرگەی نژیاروان لە سنە دەستگیر کردووە. لەو رێکەوتەوە تا ئێستا ئەو کچە کوردە لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە دایە و بنەماڵەکەشی ھەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێ ھەواڵی دەستگیر کردنی رۆڵەکەیان بڵاو بکەنەوە و ھەر بۆیە تا ئێستا ھەواڵی دەستگیر کردنی ناوبراو …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ھێزەکانی رژیم

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ھێزەکانی رژی دوێنێ سێشەممە ٣ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی تاقی سەر بە چاڵدوران لە لایەن ھێزەکانی پاسگای نسگریک تەقەی لێ کراوە و سەری بریندەرە و ئێستاش لە کۆما دایە. ناوی ئەو کۆڵبەرە #ئەفشین_ئەعلایی_حەیدەرانلو ٢٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی ئاوایی جاقی سەر بە شاری چاڵدورانە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر و مەحکوم کردنی ٦ ھاوڵاتی کورد + وێنە

رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ناڕەوا و نامرۆڤانە بە سەر ھەوڵاتیانی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەردەوامە. لە درێژەی دەستگیر کردنی ھاوڵاتیانی کوردستانی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ ڕۆژی شەممە ٣٠ سەرماوەز، لاوێکی بە ناوی #عەلی_میلان بە تۆمەتی ھاوکاریی ھێزە کوردستانیەکان دەستگیر کردووە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە. ھەروەھا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ١ و ٢ی بەفرانبار، چوار ھاوڵاتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ھەورامان و بانە

کۆڵبەرێکی دیکە بە ھۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی ھەورامان بریندار بووە. ئەمڕۆ سێشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹٨ کۆڵبەرێک بە ناوی #سەڵاح_دەرزیانی لە بەرزایەکانی تەتەی ھەورامان و لە ناوچەیەک بە ناو قەتلگاە کەوتۆتە خوارێ و بە توندی بریندار بووە. ھەروەھا ھێزەکانی رژیم دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری بانە داوەتە بەر دەستڕێژ و کۆڵبەرێک بەم ھۆیەوە بریندار بووە. ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی بەفرانبار، ژمارەیەک …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەی لاوێک بە بێھۆشی و ئەشکەنجە کراوی لە مەریوان

لاوێکی دیکەی مەریوانی کە بە توندی ئەشکەنجە کراوە و لە بەر ئازاری زۆر بێھۆش ببوو، لە شاری مریوان دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. #شۆڕش_قادریان لاوێکی خەڵکی ئاوایی #بۆڕیەری شاری مەریوانە کە لە مەیدانی نەورۆزی مەریوان بە بێھۆشی دۆزراوەتەوە و ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە سەر جەستەیەوە دیارە. دەوترێ ئەم لاوە بە گومانی بەشداریی لە خۆپیشاندانی دژە حکومەتی لە لایەن ھێزەکانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سەقز، سەردەشت و خوی

کۆڵبەرێکی دیکە کە چەند مانگ پێش لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە درابووە بەر دەستڕێژی گوللە، بە ھۆی کاریی بوونی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی کوێرە گوێزی شاری سەقز بە ناوی #کەیھان_ئەکرەم پوور کە رۆژی ٢٤ی خەرمانان لە لایەن ھێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە سنووری سێف درابووە بەر دەستڕێژی گوللە و لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریدا بوو، ئەمڕۆ یەکشەممە …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئازاد کرانی چالاکێکی کرێکاریی لە مەریوان

بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی شاری مەریوان، لە زیندان ئازاد کرا. ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی مانگی سەرماوەز، بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری مەریوان کە رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە داستگیر کرا بوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. بەختیار رەحیمی نەخۆشی دڵ و گورچیلەی ھەیە و پێش دەستگیر کرانی لە ژێر چاودێریی پزیشکی دا بوو …

زۆرتر بخوێنەوە »