چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستگیر و مەحکوم کردنی ٦ ھاوڵاتی کورد + وێنە

رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ناڕەوا و نامرۆڤانە بە سەر ھەوڵاتیانی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەردەوامە.

لە درێژەی دەستگیر کردنی ھاوڵاتیانی کوردستانی ئیتلاعاتی شاری ماکۆ ڕۆژی شەممە ٣٠ سەرماوەز، لاوێکی بە ناوی #عەلی_میلان بە تۆمەتی ھاوکاریی ھێزە کوردستانیەکان دەستگیر کردووە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

ھەروەھا رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ١ و ٢ی بەفرانبار، چوار ھاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی #کورش_عەزیزی، #محەمەدئەمین_قازی، #یوسف_ئەحمەدی و #کامڵ_ئەحمەدی خەڵکی شاری شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سێ ساڵ حوکمی زیندان، خۆیان رادەستی کاربەدەستانی زیندانی ئەو شارە کرد.

دەوترێ ئەو چوار هاووڵاتییە لەگەڵ ٣ کەسی دیکە مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستگیر و دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکسی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

لە لایەکی دیکەوە لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی #سەید_نەجمەدین_حوسێنی ٢٤ ساڵ تەمەن و کوڕی مسباح لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ بە ٤٢ مانگ زیندان حوکم دراوە.

ناوبراو مانگی رەزبەری ئەمساڵ لە سنووری سەردەشت دەستگیر و تۆمەتی ھاوکاریی حزبە کوردستانیەکان درایە پاڵی و پاش دوو ھەفتە راگیران بە دۆنانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

علی میلان
محمد امین قازی، یوسف احمدی، کامل احمدی
سید نجم الدین حسینی

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …