پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دۆزینەی لاوێک بە بێھۆشی و ئەشکەنجە کراوی لە مەریوان

لاوێکی دیکەی مەریوانی کە بە توندی ئەشکەنجە کراوە و لە بەر ئازاری زۆر بێھۆش ببوو، لە شاری مریوان دۆزراوەتەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

#شۆڕش_قادریان لاوێکی خەڵکی ئاوایی #بۆڕیەری شاری مەریوانە کە لە مەیدانی نەورۆزی مەریوان بە بێھۆشی دۆزراوەتەوە و ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدان بە سەر جەستەیەوە دیارە.

دەوترێ ئەم لاوە بە گومانی بەشداریی لە خۆپیشاندانی دژە حکومەتی لە لایەن ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر و بە شێوەی نامرۆڤانە ئەشکەنجە کراوە.

پێشتریش تەرمی بێ گیانی دەیان لاوێ دیکە لە دەوروبەری شارەکان و لە بەنداو و چۆمەکانی کوردستان و باقی شارەکانی ئێران دۆزرابووەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …