مافی مرۆڤ

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی لاوی کورد بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی بەرز

کرێکارێکی لاوی کورد بە ھۆی بەربوونەوە لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامۆل گیانی لەدەست داوە. دوێنێ چوارشەممە ٩ی رێبەندان، کرێکارێکی لاو بە ناوی سینا عەلی رەمائی ١٤ ساڵە و خەڵکی ئاوایی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی بەرز لە شاری ئامۆل لە باکووری ئێران، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە، ساڵانە ھەزاران کرێکاری کورد …

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی ڕێبەندان بەرپرسانی زیندانی سنە بە شێوەی فەرمی “حەیدەر قوربانی” ئاگادار کردووەتەوە کە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای لە سێداردەدانی بەسەردا سەپێندراوە. حەیدەر قوربانی بە ١٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درابوو بەڵام دادگای سنە ئەو سزایەی گۆڕی بۆ ئێعدام کردن. هەر لەو پێوەندیەدا زیندانیەکی سیاسی دیکەی کورد بە ناوی مەحمود سادقی هەر لە گرتووخانەی سنە …

زۆرتر بخوێنەوە »

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم

رۆژی ھەینی ٤ی رێبەندان ١٣٩٨، ھێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە سنووری گەچتومەرز لە شاری سەڵماس تەقایان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بناوی سالار رەحمانی ٢٣ ساڵە بە توندی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی شمونین لە ناوچەی سنووری گەچتورمز بووە. ھاوکات و لە ھەمان رۆژدا، ھێزەکانی رژیم لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە و لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە سنە

چالاکێکی مەدەنی کە ھاوکات لە نێو گرووپە شاخەوانیەکانی شاری سنە چالاکی دەکرد لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا. فەردین مورادی ناوی ئەو لاوە کوردەیە کە لە نێو دووکانەکەی وێڕای دەستبەسەرا گرتنی کەلوپەلە شەخسیەکەی، دەستگیر و راپێجی شوێنێکی نادیار کراوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنی فەردین مورادی نادیارە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ھیچ زانیارییەک لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی یەکێکی دیکە لە ناڕازیان لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئێران

مورادعەلی حوسێنی، یەکێکی دیکە لە ھاوڵاتیانی ناڕازی کە لە مانگی خەزەڵوەر لە قاڵای حەسەن خان لە رۆژئاوای شاری تاران دەستگیر و لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. لە ماوەی رۆژانی رابردوو پۆلیس لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندی گرتووە و پێانی راگەیاندووە کە، وەرن تەرمی رۆڵەکەتان کە لە یەکێک لە باخەکەنی شەھریار دۆزراوەتەوە، وەری بگرن. مورادعەلی حوسێنی نیگەھبانێکی سادە بووە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەفشین حوسێن ‌پەناهی” پاش ٥ ڕۆژ مەرەخەسی گەڕێندرایەوە زیندان

“ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مەرەخەسییەوە و پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە زیندان. “ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی”، چالاکی مافی مرۆڤ و برای “ڕامین و ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، لەو بارەیەوە دەڵێ: “ئەفشین لە مێژە لە ئێشی لاق  و نێوقەدی ئازار دەچێژێت و بنەماڵەکەمان داوامان کردبوو کە لە دەرەوەی زیندان …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگھێشتی ئەندامێکی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

ێسکەندەر لوتفی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و مەریوان و ئەندامی شورای ھاوئاھەنگی رێکخراوە سنفیەکانی مامۆستایانی ئێران بۆ جاری شەشم لە ماوەی چوار مانگی رابردوو بانگھێشتی دادگا کرا. بە پێی بانگھێشتنامەیەک کە رۆژی دووشەمە ٣٠ بەفرانبار دراوە بە دەفتەری ساڵەح نیکبەخت پارێزەری ناوبراو، دەبێ رۆژی دووشەمە ٧ی رێبەندان لە لقی ١٠٤ی دادگای سنە ئامادە ببێت. پێشتریش چەندین جار لە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد

حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێ پشتڕاست کرایەوە. لە ماوەی رۆژانی رابردوو، حوکمی ئێعدامی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری شنۆ کە ئێستا لە بەندیخانەی شاری ورمێ ڕاگیراوە، پشتڕاست کراوەتەوە. دەوترێ، ئەو حوکمی لەلایەن لقی دووی دادگای رژیم لە ھرمێ بە سەرۆکایەتی قازی شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە و هەمان ڕۆژیش ئەو حوکمە ناڕەوایە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کەوتنەخوارەوەی کۆڵبەرێک لە بەرزایەکانی تەتە لە هەورامان + ڤیدیۆ

رۆژی پێنجشەممە ۲٦ی بەفرانباری ۱۳۹٨، کۆڵبەرەێک بە ناوی #جەماڵ_باڵکی خەڵکی ئاوایی #باڵک لە بەرزایەکانی شاخی تەتە لە ناوچەی ھەورامان کەوتۆتە خوارێ و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە، ناوبراو بە هاوکاری کۆڵبەرانی دیکە کە لەو شوێنە بوون، بۆ چارە سەری پزشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری #مەریوان.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٢ چالاکی مەدەنی لە شاری دێگولان

دوێنێ سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئیتلاعاتیەکانی رژیم دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی #سیروس_عەباسی و ھاوسەرەکەی #فەریدە_وەیسی لە شوێنی کارەکەیان (فێرگەی زانست) لە شاری #دێگولان دەستگیر کردووە. ھێزەکانی رژیم ھەروەھا #ئازاد_عەباسی برای سیروس عەباسی کە کاتی دەستگیر کردنەکەیان لە شوێنی کارەکەی ئەوان بووە، دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە. دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیم تا ئێستا ھیچ وڵامێکیان بە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوشتنی کاسبکارێکی دیکە بە دەستی ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە کرماشان

رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم ئۆتۆمبیلی کاسبکارێک بە ناوی #عەلی_نادری داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ کوشتوویانە. ئەم جینایەتە لە سێ ڕیانی #قازانجی لە نێوان #کرماشان، #کامیاران و #روانسەر روویداوە و ھێزە ئینتزامیەکان وەکوو ھەمیشە ئەم کاسبکارەیان بە گومانی ھەڵگرتنی باری قاچاخ داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە. شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە سێ گوللە بەر جەستەی کەوتووە. عەلی نادری …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەرگی گوماناویی دکتۆر جەلال حاجی زادە

دکتۆر #جەلال#حاجی_زادە کە دوێنێ بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا، چەند رۆژ پێش وتارێکی لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی نوسیبوو و نێوەرۆکی وتارەکە بەم شێوەیە بوو: ” قاسم، درێژە پێدەری عەقڵی ئێرانی بوو کە لە داریووش بەم لاوە خۆی لە توسعەتەڵەبی نیزامی دەبینییەوە و قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتەش ئێرانی و کوردەکان بوون کە بە مردنی قاسم سولەیمانی ئەو سیاسەتش …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی دوو کەسی دیکە لە خوپیشاندەرانی خەڵکی کرماشان لە ژێر ئەشکەنجەدا + وێنە

دوو کەسی دیکە لە خۆپیشاندەرانی کرماشانی کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستگیر کرابوون، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانیان بەخت کرد. تەرمی #سەردار_ئەعزەمی کرێکاری کوردی دانیشتووی #تاران کە لە رەوتی دووھەمین رۆژی خۆپیشاندانەکان لە شاری #پەرەند لە پارێزگای تاران بێ سەروشوێن ببوو، درایەوە بە بنەماڵەکەی و لە ئاوایی #قشڵاق سەر بە بەشی #شاھۆ لە شاری #روانسەر ئەسپەردە کرا. دەوترێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ھێزەکانی ئێران + ڤیدیۆ

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۹ی بەفرانبار ۱۳۹٨ی ھەتاوی، کاتژمێر ۱۰ی بەیانی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری #چاڵدوران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی #مەجید_مظلومی خەڵکی ئاوایی #چخۆر_کندی بە توندی بریندار کراوە. دەوترێ مەجید فیشەک بەر دڵی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری #ئەردەشیر لە باکوری کوردستان کراوە و ئێستا گوازراوەتەوە …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی کۆڵبەرێکی دیکە پاش ١٠ رۆژ لە بریندار بوونی

کۆلبەرێک بە ناوی #خدر_بینەوا خەڵکی ئاوایی #کۆڕبناو سەر بە شاری #سەردەشت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. #خدر_بینوا ١٠ رۆس پێش و لە ڕوژی هەینی ٦ی بەفرانبار۱۳۹٨ی ھەتاویی، لە سنووری #قەڵەرەش سەر بە شاری #سەردەشت لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێرانەوە بە توندی بریندار کرا. بە داخەوە ئەمڕۆ ۱٦ی بەفرانبار دوای ١٠ ڕۆژ ململانێ کردن لەگەڵ برینەکانی گیانی بەخت …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار و دەستگیرکردنی ٢١ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیم

شەوی رابردوو ١٤ی بەفرانبار، ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری #قتور و لە بەرزاییەکانی ئاوایی #بلجوک دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان خستووەتە کەمین و تەقەیان لێ کردوون. بە ھۆی ئەم تەقە کردنەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی #عەلی_یوسفی ٢٥ ساڵە و #بێھنام_عەلیزادە ٢٠ ساڵە بە توندی بریندار بوون. شایەتحاڵەکان دەڵێن لە کوێستانەکانی #گەر_بران و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقە لەم کۆڵبەرانە کراوە. دەوترێ …

زۆرتر بخوێنەوە »