دوو شه‌ممه‌ 17 شوبات 2020
ماڵەوە / سیاسی / دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە سنە

دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە سنە

چالاکێکی مەدەنی کە ھاوکات لە نێو گرووپە شاخەوانیەکانی شاری سنە چالاکی دەکرد لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا.

فەردین مورادی ناوی ئەو لاوە کوردەیە کە لە نێو دووکانەکەی وێڕای دەستبەسەرا گرتنی کەلوپەلە شەخسیەکەی، دەستگیر و راپێجی شوێنێکی نادیار کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنی فەردین مورادی نادیارە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ھیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نیە.

بابەتی هاوپۆل

دەستگیرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوویەک لە سەقز

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی گیانبەختکردوویەکی …