چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024
????????????????????????????????????

مەرگی گوماناویی دکتۆر جەلال حاجی زادە

دکتۆر #جەلال#حاجی_زادە کە دوێنێ بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا، چەند رۆژ پێش وتارێکی لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی نوسیبوو و نێوەرۆکی وتارەکە بەم شێوەیە بوو:

” قاسم، درێژە پێدەری عەقڵی ئێرانی بوو کە لە داریووش بەم لاوە خۆی لە توسعەتەڵەبی نیزامی دەبینییەوە و قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتەش ئێرانی و کوردەکان بوون کە بە مردنی قاسم سولەیمانی ئەو سیاسەتش کۆتایی پێ دێ”.

شایانى باسە دوێنێ دووشەممە ٢٣ی بەفرانبار، دکتۆر جەلال حاجی زادە ناسراو بە #ڕامان، توێژەر، نووسەر و چالاکی مەدەنی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای زانستە سیاسیەکان و خەڵکی شاری #سەردەشت پاش چەند رۆژ لە ئازادبوونی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا.

یەکێک لە حزمەکانی بە ھەواڵنێرییەکانی راگەیاندووە کە: ئیتلاعاتی سەردەشت دەرزی لێدابوو و دوای چەند ڕۆژ بەهۆی ئەو دەرزیە تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە و پێشتر و لە دەیەی ھەشتای ھەتاویی نووسەرێکی دیکەی سەردەشتی بە ناوی #کامران_سالمی بە ھۆی لێدانی دەرزی لە لایەن رژیمەوە گیانی لەدەست دابوو.

دکتۆر حاجی زادە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاکادێمیکی لەسەر پرسە کوردیەکان و مەعریفەی کوردی کردووە و بە بەردەوامی وتارەکانی لە گۆڤار و رۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو بووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …