دوو شه‌ممه‌ 17 شوبات 2020
ماڵەوە / کوردستان / بانگھێشتی ئەندامێکی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

بانگھێشتی ئەندامێکی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

ێسکەندەر لوتفی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و مەریوان و ئەندامی شورای ھاوئاھەنگی رێکخراوە سنفیەکانی مامۆستایانی ئێران بۆ جاری شەشم لە ماوەی چوار مانگی رابردوو بانگھێشتی دادگا کرا.

بە پێی بانگھێشتنامەیەک کە رۆژی دووشەمە ٣٠ بەفرانبار دراوە بە دەفتەری ساڵەح نیکبەخت پارێزەری ناوبراو، دەبێ رۆژی دووشەمە ٧ی رێبەندان لە لقی ١٠٤ی دادگای سنە ئامادە ببێت.

پێشتریش چەندین جار لە ماوەی مانگاکانی رابردوو ئەم چالاکە سنفیە بە تۆمەتگەلێکی وەک تێکدانی بیروڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕەوا لە کەشی ئینتێرنێتی، بانگھێشتی دادگای ئینقلابی رژیم لە سنە کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

دەستگیرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەی گیانبەختکردوویەک لە سەقز

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕێبەندانی، هێزە ئەمنییەتیەکانی رژیم لە شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی گیانبەختکردوویەکی …