چوار شه‌ممه‌ 27 ئازار 2024

مافی مرۆڤ

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت+وێنە

رۆژی رابردوو ھەینی ٢٩ی مانگی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی #رەحیم_عەباسی خەڵکی ئاوایی #ھەرزەنی شاری سەردەشت کە ژن و منداڵیشی ھەیە، بە ھۆی راودوونان و تەقە کردنی ھێزەکانی رژیم بە ناچار خۆی لە شاخێک بەرداوەتەوە و بە توندی بریندار بووە. ناوبراو بە ھۆی قورس بوونی برینەکانیەوە رەوانە نەخۆشخانەی شاری تەورێز کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

چەنگیز قەدەم خێری ماوەی ٩ رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی ٩ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، ھێشتاکە لە مانگرتنەکەی بەردەوامە و تەندورستی ناوبراو لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی نۆ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری کرانی بۆ …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەعسومە سلێمانی لە زیندان ئازاد کرا

مەعسومە سلێمانی پاڵەوانی کوشتی کەج و خەڵکی خۆڕەم ئاوا کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەز لە زیندان ئازاد کرا. مەعسومە میداڵیای بڕۆنزی لە کوشتی کەجی ئالیش لە وڵاتی قەزاقستان بەدەست ھێنابوو. مەعسومە سلێمانی ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٥ ھاوڕێ لەگەڵ کاروانێکی ئێرانی رەوانەی پێشبڕکێی قەزاقستان کرابوو، بەڵام لە کاتی گەڕانەوە لەگەڵ سەمیرا حەیدەری بە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھاوڵاتیەکی کورد لە سنە ئێعدام کرا

ھاوڵاتیەکی کورد بە تاوانی قەتڵی بەئەنقەست ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی مانگی سەرماوەزی ٩٨ حوکمی ئێعدامی ھاوڵاتیەکی خەڵکی دێگولان بە ناوی فەرزاد سەیف پەناھی ٣٦ ساڵ تەمەن لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوە چوو. فەرزاد سەیف پەناھی لە پاییزی ساڵی ١٣٩٣ بە تاوۆنی کوشتنی کەسێک بە ناوی سەعدی قادری دەستگیر و بە تاوانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و بێ سەروشوێن بوونی دوو کۆڵبەر بە ھۆی بەفر و ھەرەس + وێنە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز، دوو برا کە سەرقاڵی کۆڵبەری بوھن لە گەردەنەی تەتە و ژاڵانە لە ھەورامان بە ھۆی سەرما و ھەرەسی بەفرەوە یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و یەکێکیشیان تا ئێستا ون و بێ سەروشوێنە. کۆڵبەری گیانبەخت کردوو ناوی ئازاد خەسرەوی بووە و لە رێگای ھاوڕێیەکانیەوە دراوە بە ١١٥ی ھەورامان و کۆڵبەری ون بوویش فەرھاد خەسرەوی ناوە و تا ئێستاش …

زۆرتر بخوێنەوە »

دوو زیندانی سیاسی کورد پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران

پاش بڕیاری دادستانی یەزد و ئیتلاعاتی کرماشان دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندان ئازاد کران. بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی سەرماوەز دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی والی درودی و عومەر ئیمامی پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران. عومەر ئیمامی رێکەوتی ٣ی خەرمانان و والی درودی رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٥ی ھەتاویی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی محەمەد …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاکۆ جەلیلیان لێکۆڵەر و نووسەری کورد لە کرماشان دەستگیر کرا

لە درێژەی رەوتی رەشبگیریی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چالاکانی بوارە جیاوازەکان، عەباس ( ئاکۆ) جەلیلیان نووسەر و لێکۆڵەری کورد، شەوی رابردوو لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە دەوروبەری شاری کرماشان، دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ھێزەکانی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی ئەم نووسەرە ناسراوەی کوردستان، دەستیان بە سەر کەلوپەلە شەخسیەکانیشی لەوانە لەپ تاپ، کتێبەکان، مۆبایل، ھارد و …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٤ی سەرماوەز هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری #دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک ۱٦ ساڵان بە ناوی #هادی_حسێنی خەڵکی شارۆچکەی #ڕەبەت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە. جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە شەوی رابردوو شەممە۲۳ی مانگی سەرماوەز لە ناوچەی بێمزەڕەتەی شاری شنۆ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەوەی تەرمی لاوێکی دیکە لە بەنداوی گاڕان_مەریوان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی مانگی سەرماوەز، کاتژمێر ٥ی ئێوارە تەرمی لاوێکی ٢٨ ساڵە لە بەنداوی گاڕانی مەریوان دۆزرایەوە. ئەم تەرمە ھی لاوێکە بە ناوی ئرشاد رەحمانی و ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەی دیارە و کاسەی سەریشی شکاوە. لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و لە بەنداو، چۆم و دەوروبەری شارەکانی کوردستان و خوزستان تەرمی ژمارەیەک لاو دۆزراوەتەوە و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمیش دانیان بە بوونی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە شنۆ+وێنە

ئەمشەو شەممە۲۳ی مانگی سەرماوەز لە ناوچەی بێمزەڕەتەی شاری شنۆ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی #عەزیز_مەعروفی خەڵکی ئاوایی “بێ مزەرەتە” بە تەقەی راستەوخۆی ئەو ھێزانە گیانی لە دەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەکی سیاسی گیانی لە مەترسیدایە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ بەندیخانەی شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگەی خوزستان دوور خراوەتەوە، ماوەی چوار رۆژە مانی لەخواردن گرتووە و لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی چوار رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکی ئەدەبی خەڵکی بۆکان سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، تێکدانی نەزمی گشتی، پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر سمکۆ مەعرووفیدا سەپاند. رۆژی ٢٣ ڕەزبەر سمکۆ مەعروفی لە گەڵ سێ چالاکی ئەدەبی دیکەی شاری بۆکان بە ناوەکانی شاهۆ خزری، ژاکاو ئیسماعیلپور و هومەن فەیزی لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرابوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی لاوێکی خۆپیشاندەر لە جوانڕۆ دۆزرایەوە + وێنە

رۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ لە گەڕەکی یوسو خان دۆزرایەوە. سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن ناوی ئەو لاوە خالید رەشیدی بووە کە ریزی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانە بووە و بە زەبری گوللەی ھێزەکانی ئیتلاعات کۆژراوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

جەلیل محەمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی ناسراوی خەڵکی سنە، رۆژی سێشەممە ١٢ ی سەرماوەز بە بێ ھیچ ھۆکارێک دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ناوبراو چاندین جاری دیکە دەستگیر و دادگایی کراوە و مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩١ بە ساڵێک زیندانی ھەڵپەسێردراو بە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە ھۆی تەقینەوەی مین

رۆژی سێشەممە ١٩ ی مانگی سەرماوەز، بە ھۆی تەقینەوەی مین کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە ناوچەی ھەورامان چێنراوە، کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان رۆستەم زادە خەڵکڕ ئاوایی شمشێر سەر بە شاری پاوە لە ناوچەی سنووریی شوێشمێ بریندار بووە. عوسمان رۆستەم زادە بە مەبەستی دەرمان کردن رەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەدرێت بە دایە شەریفە

‎ئەمڕۆ ١٠/١٢/٢٠١٩’ لەشاری هەولێر ’لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەبەخشێت بە دایە شەریفە ،لە بەرانبەر هەوڵ و چالاكیەكانی لە بواری ئاشتی و بەرگرتن لە سزای لە سێدارەدان لە كۆماری ئیسلامی ئێران . ‏‎كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی مەراسیمێك بەڕێوەدەبات بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و چالاكیەكانی دایە شەریفە ژنە چالاكوانی …

زۆرتر بخوێنەوە »