سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

دوو زیندانی سیاسی کورد پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران

پاش بڕیاری دادستانی یەزد و ئیتلاعاتی کرماشان دوو زیندانی سیاسی کورد لە زیندان ئازاد کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی سەرماوەز دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی والی درودی و عومەر ئیمامی پاش ٢٤ ساڵ لە زیندان ئازاد کران.
عومەر ئیمامی رێکەوتی ٣ی خەرمانان و والی درودی رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧٥ی ھەتاویی لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی محەمەد مورادی و عەلی ساڵحی دەستگیر کران.
رێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ١٣٧٥ لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری کرماشان ئەم چوار کەسە بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی بە زیندان حوکم دران پاش دە ساڵ لە زیندانی کرماشانەوە بۆ زیندانی یەزد دوور خرانەوە.
بە پێی حوکمی دادگا والی درودی خەڵکی کامیاران و عومەر ئیمامی خەڵکی جوانڕۆ بە زیندانی ھەتاھەتایی و محەمەد مورادی خەڵکی سەرپێڵ زەھاو و عەلی ساڵحی خەڵکی روانسەر بە ٢٠ ساڵ زیندان حوکم دران.
عەلی ساڵحی و محەمەد مورادی پاش تەواو بوونی ٢٠ ساڵ حوکمی زیندان ئازاد کران و حوکمی والی درودی و عومەر ئیمامی پاش ٢١ ساڵ لە زیندانی ھەتاھەتایی بۆ ٢٥ ساڵ کەم کرایەوە.
جێگای باسە کە، والی درودی پاش ١٧ ساڵ و عومەر ئیمامی پاش ١٨ ساڵ مافی مەرەخەسیان پێ درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …