دوو شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2020
ماڵەوە / سیاسی / چەنگیز قەدەم خێری ماوەی ٩ رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە

چەنگیز قەدەم خێری ماوەی ٩ رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی ٩ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن، ھێشتاکە لە مانگرتنەکەی بەردەوامە و تەندورستی ناوبراو لە دۆخێکی مەترسیدار دایە.

چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی نۆ رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری کرانی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان مانی لەخواردن گرتبوو.

رێگری کردن لە چەنگیز قەدەم خێری لە کاتێکدایە کە پزیشکی چاەودێر نەشتەرگەریی هێنانە دەرەوەی ئەو پارچە گوللەیە کە لە کاتی گرتنەکەی بەر جەستەی کەوتووە بە پێویست زانیوە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەرەڕای دوورخستنەوەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەشی پێنادەن.

چەنگیز قەدەم خێری لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٧ی ھەتاویی و خەڵکی شاری کامیاران، ٩ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە ناوەکانی، حەمەحوسێن رەزایی، فەخرەدین فەرەجی و ئەیوب ئەسەدی، بە تۆمەتی ئەندامیەت لە کۆمەڵە لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سنە دەستگیر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ به‌ندكران و گواستنەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.

چەنگیز قەدەم خەیری لە بەندی یەکی بەندیخانە کە شوێنی ڕاگرتنی تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە ڕاگیڕاوە.

لە کاتی دەستگیر کردنیدا گولـلەیەک بەر گورچیلەی کەوتووە کە تاوەکوو ئێستاش لە گورچیلەیدا ماوەتەوە. هەتا ئێستا پێشگیری لە دەرمانی ناوبراو کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە تەواوەتی گورچیلەی لای ڕاستی لەکار بکەوێت.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت دو برادر توسط نیروهای امنیتی رژیم در مھاباد

روز چهارشنبه ۲۶ شهریور ماه، طی روزهای اخیر ماموران اداره اطلاعات رژیم دو برادر به …