هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2024

خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەدرێت بە دایە شەریفە

‎ئەمڕۆ ١٠/١٢/٢٠١٩’ لەشاری هەولێر ’لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەبەخشێت بە دایە شەریفە ،لە بەرانبەر هەوڵ و چالاكیەكانی لە بواری ئاشتی و بەرگرتن لە سزای لە سێدارەدان لە كۆماری ئیسلامی ئێران .

‏‎كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی مەراسیمێك بەڕێوەدەبات بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و چالاكیەكانی دایە شەریفە ژنە چالاكوانی بواری ئاشتی و مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

‏‎ مەراسیمەكە بەبەشداری نوێنەری دامەزراوە حكومیەكان، سەركردایەتی لایەنە سیاسیەكانی هەرچوار پارچەی كوردستان ،كونسوڵگەری وڵاتانی بیانی ،ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان، چالاكانی سیاسی و مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، بەڕێوەدەچێت.

دایە شەریفە دایکی رامین حسێن پەناھیە کە ساڵی رابردوو بە تاوانی ئەندامیەت لە کۆمەڵە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …