چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

ھاوڵاتیەکی کورد لە سنە ئێعدام کرا

ھاوڵاتیەکی کورد بە تاوانی قەتڵی بەئەنقەست ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئێعدام کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی مانگی سەرماوەزی ٩٨ حوکمی ئێعدامی ھاوڵاتیەکی خەڵکی دێگولان بە ناوی فەرزاد سەیف پەناھی ٣٦ ساڵ تەمەن لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بەڕێوە چوو.
فەرزاد سەیف پەناھی لە پاییزی ساڵی ١٣٩٣ بە تاوۆنی کوشتنی کەسێک بە ناوی سەعدی قادری دەستگیر و بە تاوانی قاتڵی بە ئەنقەست حومی ئێعدامی بۆ بڕایەوە.
ھەوڵێکی زۆر بە مەبەستی راگرتنی حوکمی ئێعدامی فەرزاد سەیف پەناھی و لێخۆشبوونی بنەماڵەی کەسە کوژراوەکە خرایە گەڕ، بەڵام ئەم ھەوڵانە بێ ئاکام مایەوە و فەرزاد لە سێدارە درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …