سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

زیندانیەکی سیاسی گیانی لە مەترسیدایە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ بەندیخانەی شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگەی خوزستان دوور خراوەتەوە، ماوەی چوار رۆژە مانی لەخواردن گرتووە و لە دۆخێکی مەترسیدار دایە.

چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی چوار رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری کرانی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان مانی لەخواردن گرتبوو.

رێگری کردن لە چەنگیز قەدەم خێری لە کاتێکدایە کە پزیشکی چاەودێر نەشتەرگەریی هێنانە دەرەوەی ئەو پارچە گوللەیە کە لە کاتی گرتنەکەی بەر جەستەی کەوتووە بە پێویست زانیوە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێران سەرەڕای دوورخستنەوەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ئیزنی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەشی پێنادەن.

چەنگیز قەدەم خێری لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٧ی ھەتاویی و خەڵکی شاری کامیاران، ٩ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە تۆمەتی ئەندامیەت لە کۆمەڵە لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سنە دەستبەسەر کرا و دواتر بە هەمان تۆمەت لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بە ٤٠ ساڵ به‌ندكران و گواستنەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری مەسجد سولەیمان، حوکم درا.

چەنگیز قەدەم خەیری لە بەندی یەکی بەندیخانە کە شوێنی ڕاگرتنی تووشبووی مادە هۆشبەرەکانە ڕاگیڕاوە.

لە کاتی دەستگیر کردنیدا گولـلەیەک بەر گورچیلەی کەوتووە کە تاوەکوو ئێستاش لە گورچیلەیدا ماوەتەوە. هەتا ئێستا پێشگیری لە دەرمانی ناوبراو کراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بە تەواوەتی گورچیلەی لای ڕاستی لەکار بکەوێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …