سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

دەستگیر کردنی ٢ چالاکی مەدەنی لە شاری دێگولان

دوێنێ سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئیتلاعاتیەکانی رژیم دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی #سیروس_عەباسی و ھاوسەرەکەی #فەریدە_وەیسی لە شوێنی کارەکەیان (فێرگەی زانست) لە شاری #دێگولان دەستگیر کردووە.

ھێزەکانی رژیم ھەروەھا #ئازاد_عەباسی برای سیروس عەباسی کە کاتی دەستگیر کردنەکەیان لە شوێنی کارەکەی ئەوان بووە، دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە.

دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیم تا ئێستا ھیچ وڵامێکیان بە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراوان نەداوەتەوە و شوێنی راگرتنی ئەو چالاکانەیان ئاشکرا نەکردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …