شه‌ممه‌ 25 كانونی دووه‌م 2020
ماڵەوە / سیاسی / ئازاد کرانی چالاکێکی کرێکاریی لە مەریوان

ئازاد کرانی چالاکێکی کرێکاریی لە مەریوان

بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی شاری مەریوان، لە زیندان ئازاد کرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی مانگی سەرماوەز، بەختیار رەحیمی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری مەریوان کە رۆژی چوارشەممە ٦ی مانگی سەرماوەز لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە داستگیر کرا بوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
بەختیار رەحیمی نەخۆشی دڵ و گورچیلەی ھەیە و پێش دەستگیر کرانی لە ژێر چاودێریی پزیشکی دا بوو و دەبوو رۆژانە دەرمان بەکاربھێنێت و ئەم نیگەرانیگەلێکی سەبارەت بە دۆخی ناوبراو دروست کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

گیانبەختکردنی یەکێکی دیکە لە ناڕازیان لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئێران

مورادعەلی حوسێنی، یەکێکی دیکە لە ھاوڵاتیانی ناڕازی کە لە مانگی خەزەڵوەر لە قاڵای حەسەن خان …