سێ شه‌ممه‌ 26 ئازار 2024

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ھەورامان و بانە

کۆڵبەرێکی دیکە بە ھۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی ناوچەی ھەورامان بریندار بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ۳ی بەفرانباری ۱۳۹٨ کۆڵبەرێک بە ناوی #سەڵاح_دەرزیانی لە بەرزایەکانی تەتەی ھەورامان و لە ناوچەیەک بە ناو قەتلگاە کەوتۆتە خوارێ و بە توندی بریندار بووە.

ھەروەھا ھێزەکانی رژیم دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان لە سنووری بانە داوەتە بەر دەستڕێژ و کۆڵبەرێک بەم ھۆیەوە بریندار بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی بەفرانبار، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە ئاوایی گۆمانی سەر سنووری چۆمان ھێرشیان کرایە سەر و کۆڵبەرێک بە ناوی #عزیز_عزیزی ناوی باوک دەروێش حسێن خەڵکی ئاوایی بەنەژاژی شاری بانە بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …